شانازى به ڕێككه‌وتنه‌كه‌يان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ يانه‌ى ئه‌تله‌تيكۆبلباوى ئيسپانى,به‌ڵام دوو ساڵ زياتره يانه‌ى هه‌ڵه‌بجه ڕێككه‌وتنه‌كه‌يان واژوكردووه و تاوه‌كو ئێستا نه‌كه‌وتوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
ڕێككه‌وتنه‌كه سێ به‌نده, دوو ڕاهێنه‌رى هه‌ڵه‌بجه ده‌نێرێت بۆ خولى ڕاهينان بۆ يانه ئيسپانيه‌كه و دواتر دوو ڕاهێنه‌رى ئه‌وانيش له هه‌ڵه‌بجه خولى ڕاهێنان ده‌كه‌نه‌وه و قوتابخانه‌يه‌كى تۆپى پێى يانه‌ى ئه‌تله‌تيكۆبلباو له هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كرێته‌وه
ساوند بايتى يه‌كه‌م(گۆران ئه‌بوبه‌كر)ئيداره‌ى يانه‌ى هه‌ڵه‌بجه(هۆكارى سه‌ره‌كى جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌يه كه قه‌يرانى دارايى به‌رۆكى باشوورى كوردستانى گرتووه و يانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش بێ به‌ش نه‌بووه له‌و قه‌يرانه,پرۆتۆكۆله‌كه‌ى نێوانمان ئه‌وه بووه كه ده‌بێت خاڵى يه‌كه‌م ده‌بێت ئێمه دوو ڕاهێنه‌ره‌كه‌مان بنێرين بۆ ئيسپانيا ئينجا دواتر دوو خاڵه‌كه‌ى ديكه جێبه‌جێبكرێت)
له هه‌ڵه‌بجه ڕاهێنه‌رى به ئه‌زمون نيه,يانه‌ى هه‌ڵه‌بجه زياتر پشت به ڕاهێنه‌ره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه ده‌به‌ستێت
ساوند بايتى دووه‌م(زه‌رده‌شت كه‌مال)ڕاهێنه‌رى لاوانى يانه‌ى هه‌ڵه‌بجه(ڕاهێنه‌رى باش هه‌يه به‌س هه‌ڵه‌بجه پشت گوێ خراوه,چه‌ند شارێك ده‌برێته ده‌ره‌وه بۆ كارى ڕاهێنه‌رايه‌تى هه‌ڵه‌بجه پشت گوێ خراوه,هيوامان به ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان يانه‌ى هه‌ڵه‌بجه و يانه‌ى بلباوى ئيسپانى هه‌بوو,به‌ڵام به‌هۆى قه‌يرانى دارايى ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێنه‌كرا,هيواداراين ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێبكرێت و سوودێكى باشى هه‌بێت بۆ شاره‌كه‌مان و ڕاهێنه‌رى باش پێبگه‌يه‌نن)
يانه‌ى هه‌ڵه‌بجه 380 مليۆن دينار قه‌رزاره,ئه‌م قه‌يرانه‌يان به يانه ئيسپانيه‌كه گه‌ياندووه و ئه‌وانيش پێيان گووتون ئاگامان له حاڵتانه,ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوانمان ماوه و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێتان ده‌كه‌ين بۆ جێبه‌جێكردنى
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ