مارکا کاتی دوورکەوتنەوەی رامۆسی ئاشکراکرد

06-01-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکەری ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوورکەوتنەوەی سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکەری یانەکەی لە یاریگەکان راگەیاند.

یانەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاندووە، یاریزانەکە لە راهێنانەکاندا لە ماسوولکەکانی قاچیدا تووشی پێکانبووە و پێویستیی بە پشکنین هەیە بۆ دەرکەوتنی ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگەکاندا.



رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، رامۆس لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ و ڤیاریال لە لالیگادا یاریی ناکات و لە قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیاش لە ئەگەری سەرکەوتنی ریال مەدرید بۆ ئەو قۆناخە ئامادەنابێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، رامۆس بەهۆی ئەو پێکانەوە تاوەکو 20ی ئەم مانگە ناگەڕێتەوە و بۆ یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکورۆنیا دەگەڕێتەوە.

یانەی ریال مەدرید لە دوایین رۆژەکانی 2017دا چەند یاریزانێکی تووشی پێکانبوون، کە کەریم بێنزیما یەکێک بوو لەوانەوە و سێ هەفتە لە یاریگەکان دوورکەوتووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە