فیلیپ لام دوای 14 مانگ یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی كرد

05-11-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن فیلیپ لام
A+ A-

فیلیپ لام، كاپتنى یانه‌ى بایرن میونشنی ئه‌ڵمانى كارێك ده‌كات كه‌ مه‌حاڵه‌ له‌ مێژووی تۆپی پێدا دووباره‌ بێته‌وه‌، چونكه‌ دواى 14 مانگ یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر یاریزانێكی تیپی به‌رامبه‌ر كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى به‌رگریكاره‌

له‌وانه‌یه‌ وه‌رنه‌گرتنی كارتێكی سوور یان زه‌رد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌لایه‌ن به‌رگریكارێكه‌وه‌ كارێكی مه‌حاڵ نه‌بێت، ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تیش بێت، به‌ڵام ئه‌نجامنه‌دانى فاوڵێك دژی یاریزانى به‌رامبه‌ر له‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێك، كارێكی باوه‌رپێنه‌كراوه‌. كه‌ له‌ راستیدا فیلیپ لام له‌گه‌ڵ یانه‌ى بایرن میونشن ئه‌وه‌ی ئه‌نجامداو هه‌موو جیهانى تووشی شۆك كرد.


رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى رایگه‌یاند، فیلیپ لام له‌ دوایین یاری بایرن میونشن له‌ بۆندسلیگادا ناچاربوو شتیڤان ئینه‌رى یاریزانى یانه‌ى ئینتراخت فرانكفۆرت به‌ربداته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی و له‌لایه‌ن ناوبژیوانى یارییه‌كه‌وه‌ فاوڵێك له‌دژی هه‌ژماركرا، به‌مه‌ش هه‌موو جیهانى تووشی سه‌رسامبوون كرد، چونكه‌ لام دواى 14 مانگ یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامدا، له‌ كاتێكدا به‌رگریكاران هه‌میشه‌ فاوڵیان له‌دژی ده‌گیرێت و زۆرجار ناچارن به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌ بكه‌ن. 

له‌و باره‌وه‌ گاردیان نووسیویه‌تى "له‌وه‌ته‌ى مانگی ئه‌یلولی 2014 لام به‌درێژایی 26 یاری هیچ فاوڵێكی له‌دژی نه‌گیراوه‌، واته‌ ماوه‌ى 2350 خوله‌ك هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر یاریزانانى به‌رامبه‌ر نه‌كردووه‌".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە