رووداوی وه‌رزشی ـ MU4
هه‌فته‌ی رابردوو خۆزێ مانوێل مۆرینیۆ فیلیكس، باوكی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی دوای ململانێیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و مۆرینیۆ ئاماده‌ی ناشتنی باوكی بوو له شاری سیتۆبالی پورتوگالی.
باوكی مۆرینیۆ گۆڵپارێز و راهێنه‌ری پێشووی تۆپی پێ بووه، ئه‌و چه‌ندین ساڵ وه‌ك گۆڵپارێز به‌رگری له تۆڕی گۆڵی یانه‌ی ڤیتۆریا سیتۆبال كردووه، بۆیه له كاتی ناشتنی ته‌رمی باوكی له‌و شارۆچكه‌یه‌دا، سه‌ده‌ها كه‌س له چوارده‌وری مۆرینیۆی كوڕ كۆبوونه‌وه، كه به ئاڵای یانه‌ی ڤیتۆریا ستۆبال، ئه‌وه‌ی 13 ساڵ یاری بۆ كرد ناشترا.
مۆرینیۆ وێنه‌یه‌كی كۆنی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ناشتنی بڕوات.
مۆرینیۆ فیلیكس، 274 یاری له خولی پورتوگال له ماوه‌ی ساڵانی 1955 ـ 1974 ئه‌نجام داوه، دووجار جامی خولی پورتوگالی به‌ده‌ستهێناوه، له یه‌ك یاری نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندا له ساڵی 1972 به‌شداریكردووه.
مۆرینیۆ فیلیكس، كه وه‌ك یاریزان له كوڕه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووتر بوو، بووه‌ته راهێنه‌ری چه‌ندین یانه له وڵاته‌كه‌یدا، وه‌ك ئۆنیا، لیێریا، ئه‌مۆرا، ریۆ ئه‌ڤی، بیلینینسیس و ڤیتۆریا، 3 جار نازناوی خولی پله‌ی دووی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌راورد ناكرێت، كه به باشترین راهێنه‌ری سه‌رده‌می تازه داده‌نرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ