رووداو - هەولێر
ئەستێرەی هەرە دیار و مێژووی پاڵەوانێتییەکە، گۆڵکاری مێژوویی جامی ئاسیا، عەلی دایی، هێرشبەر و کاپتنی پێشووی ئێرانە، دایی لە کاروانی یارییکردنیدا لە پاڵەوانێتییەکەدا 13 گۆڵی تۆمارکردووە، لە ئینهاوسێکدا دەتانگەڕێنمەوە بۆ گۆڵە مێژووییەکانی دایی لە پاڵەوانێتییەکەدا.ناوێکی دیار، لە تۆپی پێی ئێران، ئاسیا و تەنانەت جیهانیش، ئەوەشی کە وایکردووە بەناوبانگ بێت ژمارەی زۆری گۆڵەکانییەتی، ئەوە عەلی دایی هێرشبەری پێشووی ئێرانە.
دایی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی وەک ئەستێرەیەکی مێژوویی ناوی خۆی تۆمارکردووە و لە جامی ئاسیادا وەک گۆڵکاری مێژوویی ناوی چووەتە مێژووە، دوای ئەوەی لە چوار وەشانی جیاوازی پاڵەوانێتییەکەدا توانیی 13 گۆڵ تۆماربکات، ئێستا ئەو و هاندەرانی ئێران چاوەڕێی هەڵبژاردەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی بە ئاستێکی بەرزەوە لە جامی ئاسیادا دەربکەوێت.
عەلی دایی، هێرشبەری پێشووی ئێران،21-3-1969 لە دایکبووە،149 یاری نێودەوڵەتی کردووە،109 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەو گۆڵکاری مێژوویی ئاسیایە،8 گۆڵ لە جامی ئاسیای 1996 لە ئیمارات، 3 گۆڵ لە جامی ئاسیای 2000 لە لوبنان، 2 گۆڵ لە جامی ئاسیای 2004 لە چین، کۆی گشتی ژمارەی گۆڵەکانیشی 13 گۆڵە و تاوەکو ئێستاش هیچ یاریزانێک نەیتووانی بگاتەوە ئەو یاریزانە.
کاپتنی پێشووی ئێران نەک تەنیا لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا ناوی چووەتە نێو مێژوو، بەڵکو وەک گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکانی جیهانیش لە پلەی یەکەمی ریزبەندە، بەڵام ئەوەی بۆ دایی و هەموو ئێرانیش جێگەی نیگەرانییە، ئەوەیە کە هەڵبژاردەکە لە 1976ـەوە نەیتووانی نازناوەکە بباتەوە، بەڵام ئێستا چاویان لەوەیە لە ئیمارات جارێکی دیکە بە نازناوەکە شاددبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ