رۆژنامه‌ى MDى ئیسپانی نهێنییه‌كى گه‌وره‌ى ماڵى كه‌تالۆنی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینی ده‌ستیكردووه به گه‌ڕان و پرسیاركردن له باره‌ى یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزی، بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ئه‌و یانه‌یه".
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌شقه‌كانى یانه‌ى بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه له مه‌شقه‌كانى رۆژى هه‌ینیدا دهمهقاڵییهكى زۆر له‌نێوان میسی و لویس ئێنریكی راهێنه‌رى بارسێلۆنادا دروستبووه‌و ته‌نانه‌ت میسی له‌گه‌ڵ پزیشكی ده‌روونى یانه‌كه‌ش، كه كه‌سێكی زۆر نزیكه له ئێنریكی، كه‌وتووه‌ته ده‌مه‌قاڵى".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت "میسی رازی نییه ئێنریكی یه‌ك خوله‌كیش له یاریكردن دووربخاته‌وه، بۆیه كاتێك به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد یارى پێنه‌كرد میسی زۆر تووڕهبووهو به ئاشكرا هۆكارى دۆڕانهكهى خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئێنریكی".
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تى "دواى یارى ریال سۆسیداد، میسی ئاماده‌ى مه‌شقه‌كان نه‌بووه‌و ئیدی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته ریزه‌كانى چێڵسی ئینگلیزی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ