رووداو – هه‌ولێر
لوكا مۆدریچ ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید و براوه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر، رایگه‌یاند، خه‌ڵاته‌كه چه‌ند شه‌وێك له ژووری نووستن و له نزیك سه‌رینه‌كه‌ی داده‌نێت، دواتر له شوێنێكی گونجاوی داده‌نێت.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دوای به‌خشینی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی ئه‌مساڵ به لوكا مۆدریچی كرواتی، هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه كردووه و لێی پرسیوه، خه‌ڵاته‌كه له ماڵه‌وه له كوێ داده‌نێت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "له چه‌ند شه‌وێكی سه‌ره‌تادا ره‌نگه له نزیك سه‌رینه‌كه‌م دایبنێم، دواتر شوێنێكی جوان و گونجاوی بۆ ده‌دۆزمه‌وه".
مۆدریچ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له نێوان بالۆن دۆر و جامی جیهانیدا سه‌رپشكم بكه‌ن، بێگومان جامی جیهانی هه‌ڵده‌بژێرم، چونكه خه‌ڵاته به‌كۆمه‌ڵه‌كان زۆر گرنگترن و هه‌مووكات ئه‌وان هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام له به‌دبه‌ختیدا ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه داوه و مۆندیال ببه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆپی زێڕین خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یه بۆ من".
مۆدریچ باسی دوو یاریزانی كردووه و ده‌ڵێت: "گریزمان و ئیمباپێ دوو یاریزانی نایابن، ئه‌وان وه‌رزێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو به بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیال، دڵنیاشم ئه‌وان له داهاتوودا به ئاستێكی به‌رزتر ده‌رده‌كه‌ون، به تایبه‌تی ئیمباپێ، كه به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و داهاتوویه‌كی پڕشنگدار چاوه‌ڕێی ده‌كات".
ئه‌ستێره‌كه‌ی ریال مه‌درید له هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی فرانس فوتبۆڵدا هه‌روه‌ها گوتی: "بردنه‌وه‌ی بالۆن دۆر وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك نییه به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستنه‌هێنانی نازناوی مۆندیال، كاره‌كه به‌مشێوه‌یه نییه، من دڵخۆشم خه‌ڵك دانیان به ئاستبه‌رزیی مندا ناوه، ئه‌وان له‌م وه‌رزه‌دا شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یان به من به‌خشی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ