رووداو -ههولێر
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی شەقلاوەش ئەنجامدرا و جارێکی دیکە فەرهاد خەیات کە ماوەی 17 ساڵە سەرۆکی یانەکەیە، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بەسەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە، یانەکە خاوەنی 200 وەرزشوانە لە یارییە جیاوازەکاندا و دەیەوێت گرنگییەکی زیاتر بە تیپەکانی بدات بۆ بردنەوەی دەستکەوت و ئەنجامی باش.
پرۆسەی دەست نیشانکردنی دەستەی کارگێڕی یانەکە لە ناو هۆڵی بنکەی وەرزش و لاوانی شەقڵاوە بەسەرپەرشتی لیژنەی هەڵبژاردنی یانەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بەڕێوەچوو.
قەیرانی دارایی خەزێنەی یانەکانی کوردستانی بەتاڵکردووە، شەقڵاوەییەکانیش نیگەرانن لەم دۆخە، بەڵام دەیانەوێت بەردەوام لە بوارەکەیان بۆ داهاتوو.
یانەی شەقڵاوە خاوەن دووسەد وەرزشوانە لە یارییە جۆراوجۆرەکاندا، هەروەها هۆڵێکی داخراو و یاریگایەکی گەورەی تۆپی پێی هەیە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ