یۆرۆی 2016 بەرەو کۆتایی دەڕوات

04-07-2016
رووداو وەرزشی
.....
.....
نیشانەکردن یۆرۆ2016
A+ A-


یارییەکانی قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2016 کۆتاییهات و چوار هەڵبژاردە گەیشتنە قۆناخی چوارگۆشەی زێڕین، کە بریتی بوون لە پۆرتوگال، وێلز، ئەڵمانیا و فرانسا.

هەڵبژاردەکانی چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆی 2016 دەرکەوتن و جیهان چاوەڕێی قۆناخێکی دیکەی ئەو پاڵەوانیەتییە دەکات کە تێیدا دوو هەڵبژاردە گەنە یاری کۆتایی

یەکەم هەڵبژاردەی سەرکەوتوو بۆ چوارگۆشەی زێڕین، پۆرتوگال بوو، ئەو هەڵبژاردەیەی بە مراوی ناشرین ناوبانگی دەرکردووە و تا ئێستا بەبێ بردنەوە لە ماوەی 90 خولەکی یاریکردندا.

پۆرتوگال، قۆناخی کۆمەڵەکانی بەبێ بردنەوە و بە سێ یەکسانبوون بڕی، لە قۆناخی شانزەدا بەرامبەر کرواتیا یاریکرد لەوێش لە خولەکی 117 گۆڵی سەرکەوت.


لە قۆناخی پێشووشدا پۆرتوگال بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بەسەر پۆڵەندادا سەرکەوت و خۆی لە چوارگۆشەی زێڕیندا بینییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی وێڵز.

وێلزییەکان ئەو هەڵبژاردەیەن کە بۆ هیچ هاتن و ئێستا دەکرێ ببنە خاوەنی هەموو شت.
وێلز لەسەرەتاوە بەهێزەوە خۆی پێشاندا و دوو بردنەوە و دۆڕانێک ئەوانی کردە پێشەنگی کۆمەڵەکەیان و لە قۆناخی شانزەدا سەرکەوتن بەسەر ئایرلەندای 

باکووردا،لە قۆناخی هەشتدا، وێڵز بەرامبەر بەلجیکا، یاری مان و نەمان و خۆسەلماندن کرد و گەیشتە چوارگۆسەی زێڕین.

لە بەرەکەی دیکەی ئەڵمانییەکان خۆیان وەک بەهێزترین پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە پێشاندا، کاتێک لە یارییەکی دراماتیکیدا لە ئیتاڵیایان بردەوە.

یاری نێوان مانشافت و ئیتاڵیا، کلاسیکۆی ئەوروپا بوو، دەرچوونی ئەڵمانیا لەو یارییە و سەرکەوتن بەسەر ئیتاڵیادا، زۆرینەی گەیاندووەتە ئەو بڕوایەی ئەو هەڵبژاردەیە دەتوانێ نازناوەکە بباتەوە، چونکە هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکە لەبەردەمی ئەڵمانیادا نییە کە هێندەی ئیتاڵیا خاوەنی هێز و مەترسی بێت لەسەر رکابەرەکانی.

 هەڵبژاردەی فەرەنساش دوا هەڵبژاردەبوو خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوا نیەتییەکە و کۆتایی بە خەونی ئایسلەندییەکان هێنا لە یۆرۆدا.

فەرەنسییەکان گەرچی تا ئێستا پرسیاری زۆر لەسەر ئاستیان هەیە، بەڵام ئەو ئاستەی لە بەرامبەر ئایسلەندادا پێشانیاندا، وەڵامی بەشێک لەو پرسیارانەی دایەوە کە سەرچاوەی دوودڵی و ترسن لای کەڵەشێرەکان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە