محەممەد عەلی کلای کۆچی دواییکرد

04-06-2016
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن محەممەد عەلی کلەی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

محەممەد عەلی کلای، بەناوبانگترین یاریزانی بۆکسێن لە سەردەمی خۆیدا کە تاوەکو ئێستاش بە یەکێک لە بەناوبانگترین بۆکسەرەکانی جیهان هەژمار دەکرێت، لە تەمەنی 74 ساڵی کۆچی دواییکرد.

بۆب گونێل، گوتەبێژی خانەوادەی محەممەد عەلی کلای گیانلەدەستدانی ئەفسانەی بۆکسینگی راگەیاند و گوتی " دوای 32 ساڵ لە ناڵاندنی بەهۆی نەخۆشی پارکنسن، محەممەد عەلی لەتەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد".

undefined


محەممەد عەلی، لە کاتێکدا یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی یاری بۆکسێن چەندین ناسناوی لەخۆی نابوو لەوانە  " لەهەمووان بەهێزتر،  لەهەمووان جوانتر، لەهەمووان باڵاتر و لەهەمووان بەهرەمەندتر)، ئەو سێ جار ناسناوی پاڵەوانی جیهانی لە یاری بۆکسێن لە کێشی قورس بەدەستهێناوە.

undefined


جگە لەوەی یاریزانێکی بەهرەمەندبوو، محەممەد عەلی هەروەها کەسێکی چالاکوانی سیاسیش بوو و بوێرانە لەبارەی رەگەزپەرستی رای خۆی دەردەبری لە ساڵانی شەستەکان، کە ئەوکاتە ئەمریکا بەهۆی رەیسیزمەوە دەیناڵاند.

undefined


عەلی لە 17-1-1942 لەدایکبوو و ناویشی کاسیۆس مارێلوس کلەی بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئایینی خۆی گۆڕی و بوو بە مسوڵمان ناوی لەخۆی نا محەممەد عەلی و خاوەنی نۆ منداڵە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە