سبه‌ى چاره‌نووسى تاتا دیاریده‌كرێت

04-05-2014
هەرێز جەمال
نیشانەکردن تاتا مارتینۆ
A+ A-

رووداو -هه‌رێز جه‌مال

بریاره‌ سبه‌ى دوو شه‌ممه‌ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى كۆببێته‌و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى تاتا مارتینۆى راهێنه‌رى یانه‌كه‌یان بده‌ن .

به‌ پێى هه‌والێكى رۆژنامه‌ى ئالمۆندۆ دیپۆرتیڤى ئیسپانى، یانه‌ى بارسێلۆنا ئێواره‌ى سبه‌ى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئانتۆنى زۆبیرزاریتاى به‌رپرسى وه‌رزشى یانه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و ته‌واو چاره‌نوسى داهاتووى تاتا تاوتوێ ده‌كه‌ن .

به‌ پێى رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بێت، سبه‌ى به‌ نیمچه‌ ره‌سمى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ كۆتایى به‌ كاركردنى مارتینۆ ده‌هێنێت و ئه‌و ئه‌رجه‌نتینه‌یش به‌ره‌و یانه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ده‌ڕوات 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە