دانیشاندنی ئێمباپێ بەرپرسانی ریال مەدریدی تووڕەکردووە

04-03-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لالیگا یانەی ریال مەدرید کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، رووبەڕووی تووڕەیی بەرپرسانی یانەکەی و هاندەرانیش بووەتەوە، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی لەنێو ئەو یارییەدا کە تیپەکەی 2 - 1 بە ریال بێتیس دۆڕا.
 
ئەنچیلۆتی، لە خولەکی 75 یارییەکەدا و لە کاتێکدا بێتیس بەگۆڵێک لەپێشبوو، بڕیاریدا کیلیان ئێمباپێ بباتە دەرەوەی یاریگە و ئیندریکی خستە شوێنی، بەڵام هیچ لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕا.
 
میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، لەنێو کارگێڕیی ریال مەدریددا، تووڕەیی و بێئومێدی هەیە لە دانیشاندنی ئێمباپێ لەلایەن ئەنچیلۆتییەوە.
 
میدیاکان دەڵێن، بەرپرسانی یانەکە تاوەکو ئێستا لەوە تێناگەن چۆن ئەستێرەی یەکەم و گۆڵکەری یەکەمی تیپەکە دادەنیشێنرێت، لە کاتێکدا یانەکە بەگۆڵێک لەپاشە و پێویستی بەگۆڵ تۆمارکردن هەیە.
 
میدیاکان دەڵێن، یاریی پێنەکردنی رائول ئەسێنسیۆش بەهەمان شێوە جێگەی پرسیارە لای بەرپرسانی یانەکە و لەوە تێناگەن بۆچی ئەو یاریزانە لەسەر کورسیی یەدەگ هێڵراوەتەوە، لە کاتێکدا هەمووان پێیانوایە یەکێکە لە باشترین بەرگریکەرانی ئێستای جیهان و لە چەند یاریی رابردوودا ئاستی زۆر باشبووە.
 
سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە، ئەوە هەر تەنیا بەرپرسانی یانەکە نین لەو دۆخە نیگەرانن، بەڵکو هاندەرانی یانەکەش بەلایانەوە سەیرە، ئەنچیلۆتی بەهۆی پێکهاتەکەی و شێوازی یارییکردنیەوە، رێگەیدا بێتیس لە ریال مەدرید بباتەوە، لە کاتێکدا تیپەکە ململانێیەکی سەختی لەگەڵ بارسا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر نازناوی لالیگا هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە