رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئامەدسپۆر دەیەوێت رکابەری لەسەر بردنەوەی سێ خاڵی دیکە بکات و هەنگاوی زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولی پلە یەکی تورکیا بچێتە پێشەوە.
ئەمشەو لە رکابەرییەکانی گەڕی 28ـی خولی پلە یەکی تورکیا، یانەی ئامەدسپۆر لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی گەنجلەربیرلیگی یاری دەکات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
ئامەدسپۆر لە دوایین 4 یارییدا لە خولەکەدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی سێ خاڵی دیکە بباتەوە.
کەسک و سوور بەر لەم یارییە لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە 39 خاڵ و بەبردنەوەی یارییەکە، یانەکە هەلی سەرکەوتنی دەبێت بۆ پلەی شەشەمی ریزبەند.
لە یاریی چووندا ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لەگەڵ میوانەکەی یەکسانبووە.
ئێستا گەنجلەربیرلیگی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە، یانەکە لە دوایین 11 یارییدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا لە هیچ یارییەک نەدۆڕاوە و رکابەری لەسەر گەیشتن بە سوپەرلیگ دەکات.
یارییەکە کاژێر 20:30 لەسەر یاریگەی ئامەدسپۆر بەڕێوەدەچێت، چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەکی زۆری هاندەر ئامادەبن بۆ پاڵپشتیکردنی یانەکەی باکووری کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ