بوفۆن: گرەوکردن تاوان نییە

04-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جیانلویجی بوفۆن، ئەفسانەی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی پێشووی یانەی یوڤێنتوس بەرگری لە دوو ئەستێرەی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت "گرەوکردن تاوان نییە".
 
ساڵی رابردوو، بەهۆی گرەوەکردن لەسەر یارییەکانی تۆپی پێ هەریەکە لە ساندرۆ تۆنالی، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد بۆ ماوەی 10 مانگ و نیکۆلۆ فاگیۆلی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس بۆ ماوەی 7 مانگ لە یاریکردن سڕکران، بوفۆن بەرگری لە دوو هاونیشتیمانییەکەی دەکات و دەڵێت "پێموایە گرەوکردن تاوان نییە".
 
ئەفسانەکەی پێشووی یوڤێنتوس زیاتر دەڵێت "یاریگەکان و رێکلامە وەرزشییەکان گرەوکردن بڵاودەکەنەوە و رێکلامی بۆ دەکەن، ئەگەر یاریزانێک گرەو لەسەر تۆپی پێ بکات سزا دەدرێت، بەڵام ئەگەر لەسەر باسکە، بالە، پێشبڕکێی سەگ بیکات تاوان نییە".
 
بوفۆن زیاتر دەڵێت "کێشەی قومارکردن لەسەر ئەوە نییە کە چەندێک پارە خەرجدەکەیت، بەڵکو لەسەر ئەوەیە کە چەند دووبارەی دەکەیتەوە، ئەوە نەخۆشییەکە و ئاڵوودەت دەکات".
 
کێشەی گرەوکردنی یاریزانان زیاتر دەبێت، لە مانگی پێنجی ساڵی رابردوو ئایڤان تۆنی، یاریزانی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی برێنتفۆرد بە پێبژاردنی 50 هەزار پاوەند و سڕکردن بۆ ماوەی 8 مانگ سزادرا، لوکاس پاکیێتا، یاریزانی بەرازیلی و یانەی وێستهام بەهەمان هۆکار تۆمەتبارکراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە