پرۆفایلی هەڵبژاردەی گابۆن، میوانداری جامی ئەفریقای 2017

04-01-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن جامی ئەفریقای 2017
A+ A-
 
دەکەویتە رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا و پایتەختەکەی شاری لیبرێڤیلە


 
نازناوی هەڵبژاردەکە: پڵنگە رەشەکان
 

خۆسێ ئەنتۆنیۆ کاماچۆ، ئیسپانیا راهێنەری هەڵبژاردەی گابۆنە یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە ئەرکی راهێنەرایەتی زۆربەی یانە بەناوبانگەکانی ئەوروپای وەرگرتووە، بەتایبەت یانەکانی ئیسپانیای وەک ریال مەدرید ، سێڤییا، ئیسپانیۆل ، ئۆساسۆنا  و رایۆ ڤاییکانۆی لە ئەستۆگرتبوو، لە دەرەوەی ئیسپانیاش راهێنەری یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی بوو .




 
کاپتنی هەڵبژرادە : پێر ئێمیریک ئۆبامیناگ، ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند کە ئێستا یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی ئەوروپا.
 


پیێر ئۆبامیناگ: ئەستێرەی هەڵبژرادەکە و زۆرترین گۆڵی تۆمار کردووە ، لە 52 یاری 21 گۆڵی هەیە، ئەوەی سەیرە ئۆبامیانگ لە ژیانیدا یاری بۆ سێ هەڵبژاردە کردووە، سەرەتا لە هەڵبژاردەی خوار 19 ساڵانی ئیتاڵیا بوو، دواتر یاری بۆ هەڵبژاردەی خوار 20 ساڵانی فەرەنسا کرد، لە ساڵی 2009 یەکەم یاری بەدرێسی هەڵبژاردەی گابۆنەوە کرد و یەکەم گۆڵیشی لە تۆڕی هەڵبژاردەی مەغریب کە یارییەکەیان 3-2 بردەوە.
 
دیدێ ئۆڤۆنۆ : گۆڵپارێزی هەلبژاردەکەیە یەكێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین جار درێسی پڵنگە رەشەکانی پۆشیوە.
 
گەورەترین بردنەوەی هەڵبژاردەی گابۆن لە ساڵی 1995 بوو کە توانی بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی بێنین بباتەوە.


 
گەورەترین دۆڕانی پڵنگە رەشەکان ساڵی 1961 بوو کاتێک بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کامیرۆن بە شەش گۆڵی بێوەڵام تووشی شکست بوون.
 
گابۆن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 7 بەشداری هەیە و باشترین ئەنجامیشی، دووجار گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی لە ساڵانی 1996 و 2012.
 
 ئەمساڵ پاڵەوانییەتیەکە لە گابۆن بەڕێوە دەچێت ،ئەمە جاری دووەمە گابۆنییەکان میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ئەستۆ دەگرن، یەکەمجار لە ساڵی 2012دا بوو ئەو کات کە زامبیا و کۆتدیڤوار چوونە یاری کۆتایی و بۆ یەکەمجار خاکی گابۆن نازناوەکەی بە زامبیا بەخشی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە