روونی سەرکەوتنی بۆ دی سی یونایتد بەدەستهێنا

03-09-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
دی سی یونایتد
دی سی یونایتد
نیشانەکردن دی سی یونایتد
A+ A-

رووداو - هەولێر


وەین روونی سەرکردایەتی یانەی دی سی یونایتدی کرد بۆ بردنەوە لە ئاتلانتا یونایتد لە رکابەرییەکانی خولی ئەمریکا ئێم ئێل ئێسدا.

گۆڵێکی وەین روونی و دوو لوچیانۆ ئاکۆستا بووە هۆکاری ئەوەی دی سی یونایتد یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بباتەوە.

لە خولەکی 28 روونی پاسێکی دایە ئاکۆستا و گۆڵی یەکەمی دی سی یونایتد بەرهەم هات، دوای دوو خولەک لەو گۆڵە جیف لارانتۆڤیچ ئەنجامەکەی بۆ ئاتلانتا یەکسانکردەوە، لە خولەکی 52 وەین روونی بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ دی سی یونایتد تۆمارکرد، دوای ئەوەش هەر خۆی بووە هۆکاری ئەوەی ئاکۆستا یانەکە بکاتە خاوەنی سێ گۆڵ و یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ببەنەوە.

وەین روونی ئەستێرەی یارییەکەبوو، یەکەم یاریزانی دی سی یونایتدە لەسەر یاریگەی خۆیان بەشداریی لە سێ گۆڵدا کردبێت، کە دوو گۆڵی دروستکرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد.

دوای بردنەوەی ئەم یارییە دی سی یونایتد لە پلەی حەوتەمی ریزبەند کۆمەڵەی رۆژهەڵاتە و خاوەنی 30 خاڵە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە