لەسەر کالافیۆری شەڕە

03-07-2024
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ریکاردۆ کالافیۆری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لە یۆرۆی 2024ـدا بە ئاستە ناوازەکەی سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی راکێشا و بابەتی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بووەتە باسی میدیاکان لە چەند رۆژی رابردوودا.
 
سەرەڕای هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن کالافیۆرییەوە بۆ یانەی یوڤێنتۆس، یانەکەی خۆی، بۆڵۆنیا بیر لە فرۆشتنی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر.
 
یاریزانەکە چاودێری دەکرێت لەلایەن هەردوو زلهێزەکەی لەندەنەوە، چێڵسی و ئارسیناڵ هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی کالافیۆری.
 
بۆلۆنیا بە دوای ئەوەدا دەگەڕێت کە یانەیەک نرخێکی زۆر بەرزی پێبدات تاوەکو رێگا بە رۆیشتنی ئەستێرەکەی بدات، چونکە خاڵێک لە گرێبەستەکەی دا هەیە دەڵێت پێویستە 50%ـی نرخی گواستنەوەی داهاتووی بۆ یانە کۆنەکەی بڕوات کە ئەویش یانەی بازلی سویسرییە. ئەو بەرگریکارە ئیتاڵییە ساڵی 2022 رایگەیاند کە حەزدەکات لە پرێمەرلیگ یاری بکات، بەدیاریکراویش لە لەندەن، بەدیاریکراویتریش بۆ چێڵسی یان وێستهام
 
کالافیۆری لە یۆرۆی 2024 ئاستێکی تایبەتی پێشکەش کرد و سەرنجی بەشێکی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی راکێشا، بەڵام لەبەر وەرگرتنی دوو کارتی زەرد لە قۆناخی کۆمەڵەکان بێبەش بوو لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی 16ـی یۆرۆدا و ئیتاڵیا لەو قۆناخە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی سویسرا دۆرا و ماڵئاوایی لە پاڵەونێتییەکە کرد.
 
ئیتاڵییەکان هەمیشە بەوە ناسراون، کە بەرگریکارە ئەفسانەییەکان پێدەگەینن، وەک بارێزی، نێستا، ماڵدینی، کاناڤارۆ، کە پێشبینی دەکرێت کالافیۆریش ببێتە بەرگریکارێکی هاوشێوەی ئەوان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە