پلانێکی گەورە لە ریال مەدریدەوە بۆ گواستنەوەی 3 یاریزان

03-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی هاوینە چەند گۆڕانکارییەک لە تیپەکەیدا دەکات و چەند یاریزانێکی نوێ دەباتە ریزەکانی.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت "گواستنەوەی هاری کەین، بژاردەی یەکەمی یانەی ریال مەدریدە، یانە ئینگلیزییەکە دەرگای بەڕووی یانەکەدا دانەخستووە و هاری کەینیش بیر لە پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە دەکات."
 
بەپێی ئەو رۆژنامەیە ریال مەدرید چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی کەریم بنزیما دەکات، بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی کەین دەستپێبکات، کە گرێبەستەکەی لە 2024 لەگەڵ یانەی تۆتێنهام کۆتاییدێت.
 
هاری کەین لەلایەن یانەی مانچێستەر یونایتدەوە گرنگیی پێدەدرێت، بەڵام سەرۆکی یانەی تۆتێنهام رایگەیاندووە، کە بەهیچ شێوەیەک بۆ یانەیەکی رکابەریان لە پرێمەرلیگدا دەستبەرداری کەین نابن، بۆیە زەحمەتە یاریزانەکە بچێتە مانچێستەر یونایتد.

 
لەلایەکی دیکەوە یانەی ریال مەدرید دوو یاریزانی پێشووی دەگەڕێنێتەوە، کە یەکێکیان فران گارسیا، یاریزانی لاوی هێڵی بەرگرییە کە لە یانەی رایۆ ڤاییکانۆی ئیسپانی یارییدەکرد و کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید پێشتر گەڕانەوەی یاریزانەکەی دووپاتکردووەتەوە.
 
یاریزانێکی دیکە کە لەم هاوینەدا دەگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید، براهیم دیاز، ئەستێرەی لاوی یانەی میلانە، کە لەگەڵ رۆسۆنێری ئاستێکی بەرزی پێشکێشدەکات.
 
دیاز یاریزانی ریال مەدریدە و بەشێوەی خواستن لە یانەی میلان یارییدەکات، بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە ریال مەدرید بڕیارییداوە ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە