پێكانی یاریزانان كانی زێڕه‌ بۆ یانه‌كان

03-04-2016
هەرێز جەمال
نیشانەکردن پێكان
A+ A-

رووداوی وه‌رزشی ـ Gulf News

پێكانی یاریزانان یانه‌كانیان له‌ خزمه‌ته‌كانیان بێبه‌ش ده‌كات، له‌ چه‌ند یارییه‌ك كه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر گرنگ بن، به‌ڵام ئه‌و یانانه‌ له‌وانه‌شه‌ ملیۆنه‌ها یۆرۆ له‌دواوه‌ی ئه‌و پێكانانه‌یان ده‌ست كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری تووشی زیان بن، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌. 

ساڵی 2012 گوژمه‌ی به‌شدارینه‌كردنی لیۆنێل مێسی له‌ یاری دۆستانه‌ى بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر هامبۆرگ 360 هه‌زار یۆرۆ بوو، كه‌ ده‌كاته‌ یه‌ك ملیۆن و 520 هه‌زار ریالی سعوودی، ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ 30%ى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ده‌بوایه‌ هامبۆرگ، بۆ یاریكردن به‌رامبه‌ر بارسا بیدات كه‌ 1.2 ملیۆن یۆرۆ بوو. 

سامی خدێرای یاریزانی پێشووی یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانی، تووشی پچڕانی به‌سته‌ری قاچی بوو له‌ كاتی یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا، ریال مه‌درید ئه‌وكات نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن یۆرۆی وه‌رگرت، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 10 ملیۆن و 555 هه‌زار ریالی سعوودی، به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خدێرا نزیكه‌ی 6 مانگ له‌ یاریكردن. یانه‌ی بایرن میونشن داوای قه‌ره‌بووی داریی له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا كرد، به‌هۆی پێكانی یاریزان ئاریێن رۆبن له‌ مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیای ساڵی 2010، به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كان، پێكانی رۆبن بڕی 11 هه‌زار یۆرۆی رۆژانه‌ له‌سه‌ر بایرن میونشن وه‌ستا، كه‌ ده‌كاته‌ 46 هه‌زار و 445 ریالی سعوودی، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش رۆژانه‌ رۆبن له‌ یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر پێكانیشی هه‌بێت. 

به‌گوێره‌ی به‌ندێك له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی، دادگایه‌كی ئینگلیزی، بڕیاریدا به‌ بڕی 5.3 ملیۆن یۆرۆ قه‌ره‌بووی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئینگلته‌را و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، بن كۆلیت بكرێته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 22 ملیۆن و 378 هه‌زار ریالی سعوودی، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و پێكانه‌ی ساڵی 2003 تووشی بوو، كۆلیت كه‌ ساڵی 2009 بڕیاری دادگای برده‌وه‌، تووشی شكانی قاچی راستی بوو، دوای به‌ردانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گاری سمیسه‌وه‌. 

پێشتر یانه‌ی ریال مه‌درید سوودی له‌ یاسای فیفای تایبه‌ت به‌ پێكانه‌كان وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ی مارسیلۆ له‌ یارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تووشی پێكان بوو، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 3 مانگ له‌ یاریگه‌كان دووركه‌وته‌وه‌، ئه‌وكات ریال مه‌درید بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆی وه‌گرت، كه‌ ده‌كاته‌ 4 ملیۆن و 222 هه‌زار ریالی سعوودی. 

فیفاش بڕیاریدا بڕی 238 هه‌زار یۆرۆ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ریال سعوودی، بداته‌ یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌ك قه‌ره‌بوووی پێكانی ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ی، نیمار له‌ مۆندیالی 2014، دوای ئه‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشتی تووشی پێكان بوو.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە