نیوکاسڵ لە بێبەشبوون لە تواناکانی ئانتۆنی گۆردۆن دەترسێت

03-03-2025
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن نیوکاسڵ یونایتد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئانتۆنی گۆردۆن، ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ، مەترسیی بەشدارینەکردن لە یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپی لەسەرە، پاشئەوەی لە قۆناخی پێنجەمی کاراباو کەپ، لە بەرامبەر برایتۆن کارتی سووری وەرگرت.
 
گۆردۆن لەو یارییەدا کە نیوکاسڵ بە 1 - 2 گۆڵ بەرامبەر برایتۆن دۆڕا، حەوت خولەک بەر لە تەواوبوونی یارییەکە بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، دوای ئەوەی گورزێکی لە رووخساری یان پۆل ڤانی یاریزانی برایتۆندا.
 
ئەگەر هەیە بەهۆی ئەو کارتە سوورەوە، گۆردۆن لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش ببێت، کە گرنگترینیان یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپە بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول کە رۆژی 16ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.
 
ئێدی هاو، راهێنەری یانەی نیوکاسڵ دووپاتیکردەوە گۆردۆن هیچ مەبەستێکی زیانگەیاند بەیاریزانانی برایتۆنی نەبووە لە کاتی گرتەی بەر لە کارتە سوورەکەدا، هەربۆیە یانەکەی تانە لە بڕیاری راگرتنی ئەو یاریزانە بۆ سێ یاریی دەدات، ئەگەر سزای بەسەردا بسەپێنرێت.
 
راهێنەری نیوکاسڵ دووپاتیکردەوە، پێویستە پێشئەوەی هیچ بڕیارێک لەبارەی جۆری سزاکەوە بدرێت، پێداچوونەوە بە رووداوەکەدا بکرێت. ئەو دەڵێ من دەزانم گۆردۆن یاریزانێکی پابەندە و مەبەستی نییە ئازار بەهیچ یاریزانێک بگەیەنێت.
 
نیوکاسڵ دەیەوێت کارتە سوورەکە هەڵبوەشێتەوە بۆ ئەوەی گۆردۆن ئامادەبێت بۆ یاری کۆتایی کاراباو کەپ بەرامبەر لیڤەرپوول.
 
نیوکاسڵ لە وەرزی ئەمساڵدا، تەنیا ئومێدی بەڕکابەریکردن لەسەر نازناوی کاراباو کەپ ماوە، پاشئەوەی لە ئێف ئەی کەپ کرایە دەرەوە و لە پرێمەرلیگیش بە 44 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکە گیرسایەوە، بەجیاوازیی 23 خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە