تاتا مارتینۆ :مێســـــــــــى بۆ ماڵه‌وه‌

03-01-2016
هەرێز جەمال
نیشانەکردن هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتێنا
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

تاتا مارتینۆى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتێنا به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دوورخستنه‌وه‌ى لیۆنێل مێسى له‌ پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى بۆ ئۆلۆمپیادى به‌رازیل ئاشكرا كرد .

تاتا له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه‌، بۆ ئۆلۆمپیادى ریۆدی جانیرۆ له‌ هاوینى ئه‌مساڵ به‌ بێ مێسى به‌شدارى ده‌كه‌ن و له‌ برى ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ریه‌كه‌ ئیكاردى و دیپالاو فینتۆ درێسى تانگۆ ده‌پۆشن .

تاتا هۆكارى به‌شدارینه‌كردنى به‌هۆى پلان و به‌رنامه‌كانى خۆى به‌ستۆته‌وه‌ بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ چونكه‌ ناتوانێت زیاتر له‌ سێ یاریزان به‌شدارى پێبكات كاتێك ته‌مه‌نیان سه‌روو (23) ساڵ بێت .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە