چاڤی هەواڵە ناخۆشەکەی پێگەیشت

02-12-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چاڤی هێرناندێز تیرشتیگن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، 24 کاژێر پێش ئەوەی تیپەکەی لە یاریی لووتکەی گەڕی 15ـی لالیگادا، رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید ببێتەوە، هەواڵێکی ناخۆش و نائومێدکەری پێگەیشت.
 
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، ئاندرێ تیرشتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی، ئەمڕۆ نەیتوانی ئامادەی مەشق و راهێنانە کۆمەڵەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بێت.
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، شتیگن بە ئەگەری زۆرەوە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەدا بکات و ئیناکی پێنا لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدریددا بەرگری لە گۆڵی بارسا دەکات.
 
لە لالیگا و چامپیۆنزلیگدا، تیرشتیگن بەهۆی پێکانەوە لەگەڵ بارسێلۆنا یاری بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ و پۆرتۆ نەکرد.
 
گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بەدەست ئازاری بەشی خوارەوەی پشتەوە دەناڵێنێت، ئەمەش وایکرد لە هەفتەی فیفای ئەم دواییەدا نەتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری یارییەکان بکات.
 
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندیی خولەکەی گرتووە و دەیەوێت بە بردنەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، کە بەهەمان ژمارەی خاڵ لە پلەی سێیەم دێت، هەنگاوێک بچێتە پێشەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە