گالەری


رووداو دیجیتاڵ

لە یادی رۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت پاڵەوانێتییەکی تۆپی سەر مێز لە هەولێر بەڕێوەچوو.
 
پاڵەوانێتییەکە لەلایەن لیژنەی پارالۆمپیی کوردستان رێکخرابوو و 15 یاریزان بەشدارییان لە رکابەرییەکەدا کرد. دوای رکابەرییەکی یەک رۆژە، لە کۆتاییدا راکار محەممەد پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە و پلەی دووەمیش بەر لوقمان قادر کەوت.
 
ساڵانە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت چەندین چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچن، ئامانج لە رێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییەش گرنگیپێدانی زیاتربوو بە وەرزشی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.