بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پێگەی سپۆرت ئینتلیگێنسی ئەڵمانی دەرکەوتووە، یاریزانانی بارسێلۆنا خاوەن زۆرترین مووچەن لەنێو هەموو یانەکانی جیهان و ناوەندی مووچە لەو یانەیە بۆ هەر یاریزانێک 7 ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆیە، دوای ئەوە پاریس سانجێرمانە بە 7 ملیۆن و 50 هەزار یۆرۆ، دواتر ریال مەدرید دێت، بە 6 ملیۆن و 790 هەزار یۆرۆ، مانچێستەریونایتدیش لە پلەبەندی چوارەممە بە 5 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ.
پێگەکە ئاشکرایکردووە، خولی ئینگلیزی زۆرترین مووچە دەدات بە یاریزانەکانی لە نێو کۆی هەموو خولەکانی جیهان، کە بۆ هەر یاریزانێک 2 ملیۆن و 880 هەزار یۆرۆیە.
لەلایەکی دیکە پێگەی شپۆرت یەکی ئەڵمانی، ئامارێکی مووچەی خولی بۆندێسلیگای بڵاوکردەوەو بەراوردی کردووە لەگەڵ خول و یانەکانی دیکە، تێیدا هاتووە، کۆی گشتی مووچەی یانەکانی بۆندێسلیگا 680 ملیۆنی ساڵانەیە، واتە بڕی ناوەند بۆ هەر یاریزانێک ملیۆنێک و 340 هەزار یۆرۆیە، لە ریزبەندی شەشەم خولەکانی جیهانە.
یاریزانانی بایرن میونشن خاوەنی زۆرترین مووچەن لە خولەکە و ناوەندی مووچە بۆ هەر یاریزانێک 5 ملیۆن و 650 هەزار یۆرۆیە لە ریزبەندی 27ی ریزبەندی یانەکانی جیهانە.
هەروەها یانەی بۆرووسیا دۆرتموندیش لە ریزبەندی 100ی یانەکانی جیهانە لە پێدانی مووچە و ناوەندی مووچە بۆ هەر یاریزانێک 3 ملیۆن یۆۆرۆیە لە کۆی هەموو یانەکانی پێنج خولە گەورەکانی جیهان، یانەی فرایبۆرگی ئەڵمانیە کە هیچ یاریزانێکی مووچەکەی ناگاتە نیو ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ