ئەمڕۆ یاری لوتکەی خولی فەرەنسا بەڕێوەدەچیت

02-11-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن لیل و پاریس سانجێرمان-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

بە ئامانجی 12مین بردنەوە لە خولدا، لە خولی فەرەنسادا و لە یاری لوتکەدا یانەی پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یانەی لیل دەبێتەوە.

لە گەڕی 12دا یانەی پاریس سانجێرمان لە باخچەی شازادەکان میوانداری یانەی لیل دەکات، یارییەکەش کاژێر 22:45 بەڕێوەدەچێت.

پاریس سانجێرمان 11 یاری لەسەریەکی بردووەتەوە و پێشەنگە، لیلیش ئەمساڵ لە خولی فەرەنسیدا ئاستی بەرچاوە و پلەی دووەمی گرتووە، بردنەوەی پاریس سانجێرمان دوای 12 گەڕ دەکاتە 11 خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەری و لە ئەگەری بردنەوەی لیلیش جیاوازی پلەی یەکەم لەگەڵ دووەم بۆ 5 خاڵ کەم دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە