رووداو دێجیتاڵ
ئەرکان مەنسوڕ، یاریزانی پێشووی یانەی دهۆک دوای ئەنجامنەدانی هیچ یارییەکی فەرمی لەگەڵ یانەکە، گەڕایەوە یانەی ئاکرێ.
ئەرکان مەنسوڕ ناسراو بە مەلا ئەرکان، لە لێدوانێکی بۆ رووداو رایگەیاند، کارگێڕی یانەی دهۆک و راهێنەرەکەی لەو ئاستە نەبوون کە چاوەڕێم دەکرد، چونکە یانەکە بەڵێنی ئەوەی پێدام یارییم پێبکەن و دەرفەتی تەواوی یاریکردن وەربگرم، تەنانەت رازی بووم بە مووچەیەکی کەمتر یارییان بۆ بکەم، تەنیا لە پێناو ئەوەی دەرفەتی تەواوم پێ بدرێت.
سەبارەت بە مەسعود میراڵ، راهێنەری یانەکە، ئەرکان وتی" سەرەتا راهێنەرەکە لەگەڵم زۆر باش بوو بەڵام لەناکاو 180 پلە لەگەڵم گۆڕا، ئێستاش نازانم بۆچی مامەڵەی راهێنەر وای لێهات لە کاتێکدا هیچ یارییەکی منی نەبینیبوو، رۆژ لە دوای رۆژ منی پشتگوێخست لە یانەکە، بەڵام من پێموایە دەستێکی دەرەکی لەم بابەتەدا هەیە.
ئەرکان مەنسوڕ، لە درێژەی قسەکانیدا بۆ رووداو وتی" زۆر پەشیمانم لە گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی دهۆک، دەتوانم بڵێم خراپترین گرێبەست بووە کە کردبێتم، زوڵمێکی زۆرم لێکراوە لەلایەن کارگێڕی یانەکە و راهێنەری یانەکە"
ئەرکان مەنسوڕ وەرزی رابردوو وەک باشترین یاریزانی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا، وا بڕیار بوو ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی دهۆک یاریی بکات، بەڵام بە رەزامەندی هەردوولا، ئەرکان گەڕایەوە انەی ئاکرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ