کۆلینا وازی لە پۆستەکەی هێنا

02-08-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پیێرلۆجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوان لە یوێفا و فیفا
A+ A-

رووداو - هەولێر

پیێرلۆجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دوای هەشت ساڵ کارکردن لەو پۆستە وازی هێنا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەستلەکارکێشانەوەی کۆلینای پشتڕاستکردووەتەوە، ئەو کە سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفاشە، پێداگیری لەسەر بەکارهێنانی سیستەمی ڤار دەکرد بۆ یارییەکان و لە جامی جیهانی 2018ـشدا تەکنەلۆژیاییەکە بەکارهات.

دەستلەکارکێشانەوەی کۆلینا دوای ئەوە دێت کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رەتیکردەوە لەم وەرزەدا سیستەمی ڤار لە چامپیۆنزلیگدا بەکاربهێنرێت و ئەلیکساندەر شێڤرین، سەرۆکی فیدراسیۆنەکەش رایگەیاندووە، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاییەکە ئێستا پێویست نییە، بەڵام بەتەواوی دیارنییە کە ئەوە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی کۆلینایە یان نا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ستایشی کارەکانی کۆلینا دەکات کە لە 2005 ـەوە وازی لەناوبژیوانی هێنا، دوای ئەوەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 1999 و جامی جیهانی 2002ـی بەڕێوەبرد و لەکاری ناوبژیوانییدا هاوکارییەکی زۆری بەرەوپێشبرنی ئەو بوارەی لە فیدراسیۆنەکەدا هەبووە.

دوای کۆلینا رۆبێرتۆ رۆسێتی ئیتالی کە سەرپەرشتی بەکارهێنانی سیستەمی ڤاری دەکرد لە مۆندیالی 2018 دەبێتە سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی یوێفا.

رۆسێتی 50 ساڵ 8 ساڵ ناوبژیوان بووە و لە ساڵی 2010 وازی لە کارەکەی هێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە