زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: لە پاریس سانجێرمان دەڕۆم

02-08-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن فرەنسا، گواستنەوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسی دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری فرەنسا ئاشكرایکرد ئەوە دوایین یارییەتی لەگەڵ یانە پاریسییەکە.

ئیبرا سوپرایزێکی گەورەی تەقاندەوە و دانیبەوەدانا کە یاری سوپەر دوا یارییەتی لەگەڵ یانەکەی و دوا نازناوە لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەدەستی دەهێنێت.

لە هاوینی ئەمساڵدا زۆر قسە لەسەر مانەوە یان رۆیشتنی ئیبرا کرا لە یانەکەی و چەندینجار باسی ئەوە دەکرا ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە یانەی میلان و هەندێک سەرچاوەش باس لە هەوڵی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکەن بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو.

ئیبرا دوای یارییەکە گوتی ئەمە دوایین یاریمە لەگەڵ پی ئێس جی و من نزیکم لەوەی بڕیارێکی گرنگ لەسەر چارەنووسی خۆم بدەم.

رۆژنامەکانی فرەنسا ئاشکرایانکردووە لە چەند رۆژی رابردوودا یانەی گەڵاتەسەرای تورکی دەستەوارەیەکی گرنگی پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە و ئامادەیە مووچەی ساڵانەی 11 ملیۆن یۆرۆی بداتێ و ئەو رۆژنامانە دەڵێن ئەگەر زۆرە ئیبرا پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، بە تایبەت کە رایگەیاندبوو ئەو یانەیەی بۆی دەچێت جێگەی سەرنج دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە