رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی دی سی یونایتدی پێشه‌نگی خولی تۆپی پێ ئه‌مریكی، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی 2 خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا.
له گه‌ڕی 17ی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكیدا، یانه‌ی دی سی نه‌یتوانی هۆكاری یاریگه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بقۆزێته‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه به جیاوازی 3 خاڵ له یانه‌ی ئه‌تلانتا یونایتدی ركابه‌ری، كاتێك به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی سان جۆسێ یه‌كسانبوو.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به پێشكه‌وتنی یانه‌ی میوان به گۆڵێكی كریس وندۆلۆڤسكی له خوله‌كی 37 كۆتاییهات.
له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی 67دا لۆسیانۆ ئه‌كۆستا گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ دی سی یونایتد تۆماركرد و تیپه‌كه‌ی له دۆڕان رزگاركرد.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی دی سی یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ