دەستەی هاندەرانی یانەی ئارسیناڵ راگەیێندرا

02-06-2015
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئارسیناڵ
A+ A-

پۆشینی درێس و بەرزکردنەوەی ئاڵای یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هێما بوو بۆ دامەزراندنی یەکەمین دەستەی هاندەرانی ئەو یانەیەکی ئەوروپا لە باشووری کوردستان. 

بیرۆکەی کۆکردنەوەی ئەم پۆلە هەوادارەی ئارسیناڵ لە یەکێک لە کافتریاکانی هەولێر بوو، نۆبەرەی چالاکیەکانیشیان نمایش کرد، ئەوان هێندە تامەزرۆیی هاندانی تیپەکەیانن، بڕیارییان داوە لەسەرجەم یارییەکاندا پێکەوە بن و هانی یانەکەیان بدەن.

تەها شەمسەدین - هاندەری یانەی ئارسیناڵ : "هەوادارانی تیپی تۆپچیەکان لە یەکەمین بەشدارییان لە سەیرکردنی یارییەکان دڵخۆشی خۆیان ئاشکرا دەکەن. "

فەرمان خورشید - هاندەری یانەی ئارسیناڵ : "چەپڵە لێدان و هەڵپەرێنیان خۆشیەکانی هاندەرانی ئارسیناڵە لە کاتی سەرکەوتن، ئەوان پلانیان هەیە بۆ ناساندنی خۆیان بە هاندەرانی یانەکە لە یاریگای ئیماڕات. "

کارزان رەسوڵ - هاندەری یانەی ئارسیناڵ : "کۆبوونەوەی هاندەران لە چایخانە و شەقامەکاندا بۆ سەیری یاریی و هاندانی یانەکان شتێکی نوێ نییە لە هەولێر، بەڵام دامەزراندنی دەستەیەکی تایبەت بەیانەکی ئەوروپی کارێکی نوێیە. "


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە