یوڤێنتوس دەستبەرداری پاولۆ دیبالا دەبێت

02-01-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن دیبالا یوڤێنتوس پاریس سانجێرمان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو – هەولێر

یانەی یوڤێنتوس ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی لاو دەستبەرداری پاولۆ دیبالا ببێت.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی یوڤێنتوس ئامادەیە دەستبەرداری پاولۆ دیبالا ببێت لە پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی کلیان ئێمباپێی ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان.

لە هاوینی رابردووەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، یانەی یوڤێنتوس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێدا واژۆبکات، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا خانمە پیرەکە دەیەوێت دەستبەرداری دیبالا ببێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە بەدەستبهێنێت، کە رەنگە نرخەکەی زیاتر 150 ملیۆن یۆرۆ بێت.

گواستنەوەی کلیان بۆ یوڤێ ئاسان نابێت، بە تایبەت کە یانەی ریال مەدرید هەنگاوی رژدی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە و هەر بڕیارێک دەربچێت سەبارەت بە یاری خاوێن لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان، ریال مەدرید کڕیاری یەکەمی ئێمباپێ دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە