باپیری پیكێ: نێوانی پیكێ و شاكیرا عه‌یبی نییه‌

01-12-2017
ئیحسان تاهیر
A+ A-

ئه‌مادۆر برنابیۆ، باپیری جیرارد پیكێی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا، باسی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كرد، كه‌ باسیان له‌ بوونی قه‌یران له‌نێوان نه‌وه‌كه‌ی و دۆسته‌كه‌ی خانمه‌ گۆرانیبێژی كۆلۆمبی شاكیرا ده‌كرد. كه‌ بووه‌ هۆی نانه‌وه‌ی مشتومڕێكی زۆر له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.

برنابیۆ كه‌ پێشتر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا بووه‌، له‌و باره‌وه‌ گوتی "هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرانه‌وه‌، راست نه‌بوون، په‌یوه‌ندی نێوانیان زۆر به‌هێزه‌، نه‌ قه‌یران و نه‌ كاره‌سات له‌نێو ماڵه‌كه‌یاندا نییه‌، ئه‌وان له‌ جاران په‌یوه‌ستتر و یه‌كگرتووترن، ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ عیشقه‌كه‌یان". 

باپیرى پیكێ گوتیشی "شاكیرا ئێستا خۆی بۆ گه‌شتێكی گرنگ له‌ كاروانی هونه‌ری خۆی ئاماده‌ ده‌كات، له‌ ماوه‌ی داهاتوودا له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی له‌نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت، پێكێش له‌وه‌ گه‌یشتووه‌". 

هه‌روه‌ها دووپاتیشی كرده‌وه‌ "پیكێ و شاكیرا كاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌، ناشكرێ وه‌ڵامی هه‌موو ده‌نگۆیه‌ك بده‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌كرێ". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە