حه‌بیب نوراماكۆمیدوڤ: من شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ورچ ده‌كه‌م

01-11-2018
ئیحسان تاهیر
A+ A-
"بۆ من مردن خۆشتر و ئاسانتره‌ له‌وه‌ی یه‌كێك سووكایه‌تی به‌ ئایینم بكات"

رووداو ـ هه‌ولێر

حه‌بیب نوراماكۆمیدوڤ، پاڵه‌وانی رووسی له‌ هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كان، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی نوێدا، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه‌و دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ ئه‌و هێزی خۆی له‌ ورچه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌و ده‌ڵێت "من له‌ ورچه‌وه‌ فێری وه‌رزشیی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كان بوومه‌".

حه‌بیب، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ر ئاراسته‌یان كردووه‌و ده‌ڵێت "هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌موو كاته‌كه‌م بۆ ئه‌م وه‌رزشه‌ ته‌رخانكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بم له‌ مه‌شقه‌كانم باوكم نه‌یده‌هێشت له‌گه‌ڵ منداڵه‌ هاوڕێكانم بچمه‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نیا ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت".

حه‌بیب، ئاشكراشیكرد كه‌ ئه‌و هێزی خۆی له‌ ورچه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌، چونكه‌ باوكی ناچاریكردووه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ورچه‌كه‌ی بكات و ده‌ڵێت "پاڵه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی جیاواز بێت پێویسته‌ هه‌ندێ شت له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشبینییه‌كان بكات، من كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار رووبه‌ڕووی ورچه‌كه‌م بوومه‌وه‌ له‌و رۆژه‌وه‌ ترسم شكاوه‌، ئێستاش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ورچه‌كه‌م شه‌ڕ ده‌كه‌م، به‌ڵام دوای بڕینی نینۆك و كه‌لبه‌كانی". 

حه‌بیب كه‌ به‌ر له‌ 3 هه‌فته‌ شكستی به‌ كۆتۆر مه‌كگریكۆری پاڵه‌وانی ئێرله‌ندی هێنا، جارێكی دیكه‌ باسی رووداوه‌كانی ئه‌و یارییه‌ ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "كاتێك مه‌كگریكۆر جنێوی به‌ ئایینه‌كه‌م دا، گریانم هات، بڕیارمدا ته‌مبێی بكه‌م، چونكه‌ لای من مردن خۆشتر و ئاسانتره‌ له‌وه‌ی كه‌سێك سووكایه‌تی به‌ ئایینه‌كه‌ت بكات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە