پڵنگه‌كه‌ی كۆڵۆمبیا مۆناكۆ جێده‌هێڵێت

01-10-2018
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن رادامیل فالكاو مۆناكۆ فه‌ره‌نسا
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

رۆژنامه‌ی سپۆرتی فه‌ره‌نسی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، رادامیل فالكاو هێرشبه‌ری یانه‌ی مۆناكۆ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئه‌ستێره‌كه‌ی كۆڵۆمبیا له‌ رۆژانی كۆتایی یاریكردنیدایه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا و له‌ رۆیشتن له‌ یانه‌ی مۆناكۆ نزیكبووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ وێستگه‌ی داهاتووی فالكاو ئه‌مه‌ریكا بێت، چونكه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا گرنگی به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ده‌ن، به‌ تایبه‌تی یانه‌ی كۆلۆمبۆس كرۆ.

سپۆرت هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، یانه‌ی میامی، كه‌ دێڤید بێكهامی ئینگلیزی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت له‌ سه‌ره‌تای 2020 به‌شداریی خولی ئه‌مه‌ریكا بكات، یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ی‌ نیازی هه‌یه‌ فالكاو بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە