رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنی به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو ماڵی بارسێلۆنا ئاشكرایكردووه كه نیمار دا سیلڤای یاریزانى به‌رازیلی یانه‌ى كه‌تالۆنی له‌نێو هاوڕێكانیدا له ژوورى جلگۆڕیندا گاڵته‌ی به به‌رپرسانى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی كردووه
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ى له رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا و ئیسپانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، گوایه به‌رپرسانى ئه‌و یانه‌یه ده‌یانه‌وێ به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵى نیمار ببه‌نه ریزه‌كانى یانه‌كه‌یان.
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه "نیمار به ده‌نگێكی به‌رز قسه‌ى بۆ لیۆنێل مێسی و دانی ئاڵڤێز كردووه‌و به پێكه‌نینێكی گاڵته‌جاڕانه‌ى به‌رزه‌وه گوتوویه‌تى مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێ نیمار بكڕێت، به‌رپرسانى ئه‌و یانه‌یه به هه‌موو عه‌قڵیانه‌وه ده‌یانه‌وێ نیمار له بارسێلۆنا ببه‌نه مانچسته‌ر یونایتد؟ ههههههه چه‌ند سه‌یره!".
بێگومان ئه‌م قسانه‌ى نیمار هانده‌رانى شه‌یتانه سووره‌كان تووڕه ده‌كات، چونكه به سووكایه‌تی پێكردن و بچووككردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌یان ده‌زانن، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین یانه‌كانى ئه‌وروپا و جیهان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ