بالۆتێلی هێرشدەکاتە سەر کیم کارداشیان

01-05-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن کیم کارداشیان، ماریۆ بالۆتێلی
A+ A-

رووداو-هەولێر

ماریۆ بالۆتێلی، یاریزانی یانەی نیسی فەرەنسی وێنەیەکی کیم کارداشیانی داناوەو دەڵێت" ناشرینترین  کە  بینیبێتم کیم کارداشیانە".



بالۆتێلی کە بە کارە سەرشێتەکانی ناسراوە ئەمجارە بووە باسی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و پەیامێک  بۆ کەینی هاوژینی کارداشیان ناردووە و وێنەیەکی کیمی داناوەوە دەڵێت" بەڕاستی ناشرینە، کەین تۆ چۆن رێگا بەمە دەدەی کە هەموو دکتۆرێکی جوانکاری ناشرین کردووە، ناشریترین ئافەرەتە کە بینیبێتم".



ئەم پەیامەی یاریزانە ئیتاڵییەکە لە میدیاکاندا دەنگدانەوەی  زۆری لێکەوتەوە و کیم کارداشیانی پێشکەشکاری بەناوبانگی ئەمریکیش بە زیاتر بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەڵامی پەیامەکەی بالۆتیلی دایەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە