مێسی یاریی ژمارە 675ی لەگەڵ بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان ئەنجامدا، بەمەش پێش ئەندریاس ئینێستا کەوت، کە 674 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتییەکان بۆ یان بارسێلۆنا ئەنجامداوە. بەم ژمارەیە مێسی دەبێت بە دووەم یاریزان کە زۆرترین یاری بۆ بارسا کردووە لە دوای چاڤی هێرناندێز کە لە مێژووی یانە کەتەلۆنییەکە کە زۆرترین یاریی بۆ بارسێلۆنا ئەنجامداوە. هێشتا چاڤی بە پلەی یەکەم دێت بە ئەنجامدانی 767 یاری.
ئاماری ژمارەی گۆڵەکانی مێسی لە یەک وەرزدا
مێسی بۆ 11یەمین وەرز لەسەر یەک توانی 40 گۆڵ تۆمار بکات، لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتییەکان.
وەرزی 2008 – 2009، ژمارەی گۆڵ 41
وەرزی 2009 – 2010، ژمارەی گۆڵ 48
وەرزی 2010 – 2011، ژمارەی گۆڵ 57
وەرزی 2011 – 2012، ژمارەی گۆڵ 82
وەرزی 2012 – 2013، ژمارەی گۆڵ 69
وەرزی 2013 – 2014، ژمارەی گۆڵ 48
وەرزی 2014 – 2015، ژمارەی گۆڵ 62
وەرزی 2015 – 2016، ژمارەی گۆڵ 50
وەرزی 2016 – 2017، ژمارەی گۆڵ 57
وەرزی 2017 – 2018، ژمارەی گۆڵ 52
وەرزی 2018 – 2019، ژمارەی گۆڵ 40
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ