چوار یاریزانی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق كران

01-03-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق
A+ A-
رووداو - هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق چوار یاریزانی كوردی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه‌.

رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، عه‌بدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق له‌ پێكهاته‌ی به‌رایی تیپه‌كه‌ی چوار یاریزانی كوردی له‌ خولی كوردستانه‌وه‌ بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی كردووه‌.

گوتیشی:" یاریزانه‌كان بریتیین له‌ ئیبراهیم ئه‌زوه‌ر له‌ یانه‌ی هه‌ولێر، محه‌ممه‌د سامی و عومه‌ر سه‌ددام له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، حوسێن فه‌یسه‌ڵ له‌ یانه‌ی زێره‌ڤانی".

بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێبكات، كه‌ ماوه‌ی پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت، دواتر تیپه‌كه‌ ده‌چێته‌ قه‌ته‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی دیكه‌ی مه‌شق و راهێنان.

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئۆڵمپیی عێراق خۆی بۆ پاڵاوتنه‌كانی ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020 ئاماده‌كات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە