زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: من كافـــــــر نیـــم

01-02-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ
A+ A-



رووداوى وه‌رزشی ـ CNBC

زۆرجار باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره‌ى سوێدی له‌ رووی ئایینه‌وه‌ كه‌سێكی گومڕایه‌و باوه‌ڕى به‌ هیچ بیروباوه‌رێكی ئایینی و ئاسمانى نییه‌. به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت "من كافر نیم".

ناوه‌ ناوه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ زڵاتان كه‌سێكی بێ دینه‌و باوه‌ڕی به‌ هیچ شتێكی ئایینی نییه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاتانه‌ى هه‌ندێك قسه‌ی گوماناوى ده‌كات و ته‌فسیر و شرۆڤه‌ى دیكه‌یان بۆ ده‌كرێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ جارێكی دیكه‌ بووه‌وه‌ بابه‌تى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى ماركۆ ڤیراتى هاوڕێی زڵاتان له‌ یانه‌ى پاریس سانجێرمان، ئاشكرایكرد كه‌ زڵاتان گوتوویه‌تى "من مه‌سیحم". بۆیه‌ زۆر ره‌خنه‌ له‌ زڵاتان گیراو به‌ كه‌سێكی كافر و له‌خۆبایی له‌ قه‌ڵه‌مدرا. له‌به‌رئه‌وه‌ زڵاتان ئه‌مجاره‌ بێده‌نگ نه‌بوو، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند "من كافر نیم، بڕوام به‌ خواى گه‌وره‌ هه‌یه‌".

پێشتریش ئه‌و یاریزانه‌ به‌ شێوازێكی تایبه‌ت به‌رپه‌رچی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى دابووه‌، كه‌ بریتی بوو له‌ كێشانى تاتۆیه‌كی نوێ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى خۆی، كه‌ له‌سه‌رى نووسراوه‌ "Only God can judge me" واته‌ "ته‌نیا خوا ده‌توانێت بڕیارم له‌سه‌ر بدات". به‌ڵام وادیاره‌ زڵاتان به‌ پێویستى زانیوه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ زمانى خۆی دان به‌وه‌دابنێت كه‌ ئه‌و كافر نییه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە