گالەری

01-01-2022
16 Photos
ئیحسان تاهیر
رووداو دیجیتاڵ

 

پاڵەوانێتیی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەب لە شەقڵاوە کۆتاییهات و هەڵبژاردەی عێراق زۆربەی نازناوەکانی بردەوە.
 
لەم پاڵەوانێتییەدا كچە یاریزانانی کورد، کە نوێنەرایەتی تیپی خانمانی هەڵبژاردەی عێراقیان دەکرد، 33 میدالیایان  بردەوە.
 
میدالیاکانی كچە یاریزانانی کورد بریتی بوون لە  13 زێڕ و 13 زیو و 7 برۆنز، کە ئیسرا موحسین، خەڵاتی باشترین کچە یاریزانی پالەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی عەرەبی وەرگرت، دوای ئەوەی 3 میدالیای زێڕی بردەوە.
 
ئیناس موحسینی خوشکی ئیسراش لەم پاڵەوانێتیەدا 6 میدیالیای زێڕی لە ملکرا.
 
لەم پاڵەوانێتییەدا چەند یاریزانێکی بەنێوبانگ لەسەر ئاستی جیهان بەشدارییان تێداکرد، وەک فارس ئیبراهیم حەسونەی یاریزانی قەتەری، کە بەشداری لە ئۆڵیمپیادی 2020ـی تۆکیۆدا کردبوو، و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا بوو.
 
فارس ئیبراهیم حەسونە، لە پاڵەوانێتیی بەرزکردنەوەی قورسایی عەرەبدا 3 میدالیای زێڕی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەشی پێدرا.
 
لە دوای کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە، عەدنان درجال وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، گوتی "دەمانەوێت زۆرترین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق بەڕێوەبچن".