مارکا مێسیی وەک باشترین یاریزانی 2017 هەڵبژارد

01-01-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتنی بەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بەدەستهێنا و لە راپرسییەکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە ریال مەدرید وەک باشترین یاریزانی هەڵبژێردرا.

رۆژنامەکە راپرسییەکی ئەنجامداوە، بەڵام سەرەرای ئەو هەموو دەستکەوتانەی لە ساڵی رابردوودا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدەستیهێناون، لیۆنێل مێسی وەک باشترین یاریزانی 2017 دەستنیشانکراوە.

ئەمە لەکاتێکدا رۆناڵدۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر، زە بێست، باشترین یاریزانی ئەوروپا و گلۆب سۆکەریشی لە 2017 بردەوە، ئەمە جگە لە بردنەوەی پێنج نازناو لەگەڵ ریال مەدرید.

لیۆنێل مێسی لە وەرزی رابردوودا تەنیا یەک نازناوی بردەوە، ئەویش پێڵاوی ئاڵتۆنی بوو بۆ گۆڵکاری ساڵی رابردوو کە 37 گۆڵی تۆمارکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە