فەرهاد حەمۆ

پەیامنێری رووداو بوو لە رۆژئاوای كوردستان. 

فەرهاد حەمۆ

پەیامنێری رووداو بوو لە رۆژئاوای كوردستان. 

ژیننامه‌

فەرهاد حەمۆ، لە 1ی ئایاری 2013 دەستی بەكاركرد لە تۆڕی میدیایی رووداو. بەشداری خولێكی رووداوی كردووە فێركردنی كاری رۆژنامەڤانی و پەیامنێری كردووە لە شاری هەولێر و لەلایەن راهێنەرانی ئەوروپاییەوە راهێنانی پێكراوە.
بەهۆی قەدەخەكردنی كاركردنی تۆڕی میدیایی رووداو لە رۆژئاوای كوردستان بە بڕیاری ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، بە سەختییەكی زۆر ڤیتی لەسەر كێشەكانی خەڵك و هێرشەكانی داعش دەكرد بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و سووریا. 
فەرهاد حەمۆ لەگەڵ مەسعوود عەقیلی وێنەگریدا لە رۆژی 15ی كانوونی دووەمی 2014 لەسەر رێگەی سەرەكی نێوان قامشلۆ – تل كۆچەر دەستگیركران. مەسعوود عەقیل رۆژی 21ی ئەیلوولی 2015 ئازادكرا، بەڵام فەرهاد حەمۆ تائێستا بێسەروشوێنە.

 فەرهاد حەمۆ، لە 10ی ئەیلوولی 1989 لەدایكبووە، ماوەیەك پێش دەستگیركردنەكەی ژیانی هاوژینی پێكهێنابوو. 
فەرهاد حەمۆ پێش كاركردنی لە رووداو، لەگەڵ چەند دەزگایەكی ناوخۆیی رۆژئاوای كوردستاندا كاری كردبوو.