هەڵگورد و سیداد دوای گۆڵکردنیان لە هەڵبژاردەی برۆنا قسەیان بۆ رووداو کرد

25-09-2024
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن هەڵگورد قەیس سیداد حاجی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، لە یاریی ئەمڕۆیاندا بەرامبەر هەڵبژاردەی برۆنا، لە پاڵاوتنەکانی جامی لاوانی ئاسیادا، بە ئەنجامی 15 گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە. 
 
لە یارییەکەدا هەردوو یاریزانی کورد، هەڵگورد قەیس، یاریزانی یانەی هەولێر و سیداد حاجی، یاریزانی یانەی زاخۆ، بەشداری یارییەکەیان کرد و رۆڵێکی کارایان هەبوو لە یارییەکەدا.
 
سیداد حاجی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو ئاشکرایکرد "هەستێکی زۆر خۆشم هەیە کە بەشێوەی سەرەکی بەشداری یارییەکەم کرد و لەوەش تایبەتتر ئەوەبوو کە دوو گۆڵم تۆمارکرد لە یارییەکەمان، هۆکاری بانگێشتکردنم بۆ هەڵبژاردەکە ئەوەبوو لە یارییە دۆستانەکان ئاستێکی بێوێنەم پێشکێش کرد، ئامانجمان گەیشتنە بە پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا کە لە چین بەڕێوەدەچێت".
 
هەڵگورد قەیس، هاوشێوەی سیداد یەکێک بوو لە یاریزانە باشەکانی ئەم یارییە و گۆڵێکی بۆ هەوڵبژاردەکەی تۆمارکرد، و ئەو بە رووداوی گوت "بێگومان هەستێکی زۆر خۆشە بۆ ئێمەی یاریزانی کوردی هەڵبژاردەکە، ئەو یارییانەی کە پێشتر ئەنجامم دابوون لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکە، هۆکارێکی سەرەکی بانگێشتکردنم بوون بۆ هەڵبژاردەکە".
 
هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنی پاڵەوانێتی ئاسیادا، رووبەڕووی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی فلیپین، تایلەند دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردەی برۆنای بردەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە