رووداو - هەولێر
نووسەر و وەرگێڕ جەلیل كاكەوەیس، رۆمانێكی نووسەری تورك ئەلیف شەفەق وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی. كتێبەكە ئێستا چاپكراوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاودەكرێتەوە.
جەلیل كاكەوەیس بە (ئەدەب و كولتووری رووداو)ی راگەیاند: "ساڵی 2017 رۆمانی (كوڕەی شەیدا و مامۆستاكەی) نووسەری تورك ئەلیف شەفەقم كردە كوردی و ئەمساڵ لە تاران چاپكرا كە لە 500 لاپەڕە پێكهاتووە".
كاراكتەری سەرەكی رۆمانەكە مێرمنداڵێكە بەناوی جیهان. جەلیل كاكەوەیس گوتی "رۆمانەكە باس لە دوو كولتووری جیاواز دەكات، مێرمنداڵێك لە هیندستانەوە دەچێتە توركیای سەردەمی عوسمانی و لەوێ عاشقی مامۆستایەكی خۆی دەبێت كە ئەندازیارێكی تەلارسازییە، جیهان بەهۆی ئەمەوە تاوەكو لە تەمەنی 80 ساڵیدا دەگەڕێتەوە هیندستان، هاوسەرگیری ناكات".
جەلیل كاكەوەیس لەدایكبووی ساڵی 1948ی كەركووكە، ساڵی 1974 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی كوردی لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە و تاوەكو ئێستا 27 كتێبی نووسیوە و وەرگێڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ