لە هەولێر ئامادەکاری بۆ دیداری مەحموود دەروێش دەکرێت

11-02-2019
بژار حەکیم
نیشانەکردن مەحموود دەروێش
A+ A-


رووداو - هەولێر

کۆنسوڵخانەی فەڵەستین لە هەولێر ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی دیداری ئەدەبیی (مەحموود دەروێش) دەکات. دیدارەکەش بە بەشداریی نووسەرانی فەڵەستین و کوردستان بەڕێوەدەچێت. 

نەزمی حزووری، کونسوڵی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان بە (ئەدەب و کولتووری رووداو) ی راگەیاند، لە مانگی ئاداری ئەمساڵ كۆنسوڵخانەی  فه‌ڵه‌ستین له‌ شاری هه‌ولێر بە هاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و یەکێتی نووسەرانی کورد دیدارێك له‌بارەی شاعیری فه‌ڵه‌ستینی (مه‌حموود ده‌روێش)  بەتایبەتی و دەوڵەتی فه‌ڵه‌ستین به‌گشتی سازده‌كات. 

نەزمی حزووری هەروەها گوتیشی، دیداری مەحموود دەروێش لە 20ی ئاداری ئەمساڵ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کە ژمارەیەک لە نووسەران و شاعیرانی فەڵەستین و کوردستان لە دیدارەکەدا بەشداردەبن، هەروەها ژمارەیەک نووسەر و شاعیری فەڵەستینیش بۆ دیدارەکە بانگهێشت دەکرێن. 

مەحموود دەروێش لە 13ی ئاداری 1941 لە فەڵەستین لەدایکبووە و لە ساڵی 2008  لە ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە. زیاتر لە 20 دیوانە شیعری چاپکراوی هەیە و شیعرەکانی بۆ زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراون.

مەحموود دەروێش یەکێکە لە دیارترین شاعیرانی ھاوچەرخی عەرەب بە گشتی و فەڵەستین بەتایبەتی، بە شاعیری بەرگری و ھێمای ئازادیی گەلانی ئازادیخواز ناوی دەرکردووە و چەندین شیعریشی لەسەر کورد نووسیووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە