تابلۆ دزراوەکەی پیکاسۆ دوای بیست ساڵ دۆزرایەوە

10-04-2019
بژار حەکیم
نیشانەکردن پیکاسۆ
A+ A-

پیاوێكی هۆڵه‌ندی كه‌ شاره‌زایه‌ له‌ به‌دواداچوونی‌ شاكاره‌ هونه‌رییه‌ ونبووه‌كان، تابلۆیه‌كی وێنه‌كێشی به‌ناوبانگی ئیسپانی پابلۆ پیكاسۆی دۆزییه‌وه‌ کە بیست ساڵ لەمەوبەر دزرابوو. 

ئارسه‌ر براند، شاره‌زا‌ له‌ به‌دواداچوون بۆ‌ شاكاره‌ هونه‌رییه‌ ونبووه‌كان رایگه‌یاند، پۆرترێته‌كه‌ له نێو تاوانكاره‌كانی هۆڵه‌ندا ده‌ستاوده‌ستی پێكراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1999 له‌ناو یه‌ختی سه‌رمایه‌دارێكی سعودی دزرا. 

بەگوتەی ئارسه‌ر براند، تابلۆكه‌ی پیكاسۆ ساڵی 1938 كێشراوە، مەزەندە ده‌كرێت به‌هاكه‌ی 28 ملیۆن دۆلار بێت. تابلۆكه وێنه‌ی دۆرا ماری خۆشه‌ویستی پیكاسۆی لەسەر نەخشێنراوە كه‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ چیرۆكی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا هه‌بوو. دۆرا ئیلهامبه‌خشی پیكاسۆ بووه‌ بۆ شاكاره‌ هونه‌رییه‌كانی. 

ئارسه‌ر براند ناوێكی دیارە‌ له‌ جیهانی شاكاره‌ هونه‌رییەکان و شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كاندا. ساڵی رابردوو ناوی براند له‌ مانشێتی رۆژنامه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاسه‌وارێكی مێژوویی بیزه‌نتییه‌كانی دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 1600 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و‌ له‌ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌ كڵێسایه‌كی قوبرس دزرابوو. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە