رۆژانه وه‌كو ئه‌ركی دادگه‌ری هه‌میشه‌ییمان له دادگەی تاوانی هه‌ولێر یه‌ك، له به‌یانی تاوەکو دوای نیوه‌ڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دادگەی تاوانی هه‌ولێر یه‌ك خه‌ریكی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانه، به‌پێی یاسا ئه‌وه‌ی تاوانی كردبێت سزا ده‌درێت و ئه‌وه‌ی تاوانی نه‌كردبێت ئازاد ده‌كرێت.
رۆژی 23-02-2022 له‌ناو هۆڵی دادگەی تاوانی هه‌ولێر یەک، دیمه‌نێكی ناخ و ویژدان هه‌ژێن روویدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه پێشتر وا نه‌دیترابێت، دادوه‌ره‌كه ئاسایی نییه و جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه، له‌و كاته‌دا پۆلیسه‌كان تۆمه‌تبارێك ده‌هێننه ناو "قه‌فه‌س" كه به دزیكردن تۆمه‌تبار كرابوو، خاوه‌نی هاوژین و پێنج منداڵ بوو، سێ له‌و منداڵانه‌ی خاوەن پێداویستیی تایبەت بوون، رۆژانه پێویستیان به چاودێری و چاره‌سه‌ر هه‌یه.
تۆمه‌تبارەکە كاسبه و به ماتۆڕ و عاره‌بانه‌یه‌ك بژێوی منداڵه‌كانی دابیندەکات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی منداڵه‌كانی و سه‌ختی ژیان ناتوانێت ته‌واوی خه‌رجییه‌كانیان بۆ دابینبكات، هه‌ڵه ده‌كات و په‌نا بۆ دزی ده‌بات و ده‌یكات، دان به تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت، له‌ناو هۆڵی دادگەیه بۆ دادگاییكردن و پارێزه‌ری نه‌بوو. دادگە پارێزه‌ری بۆ گرت تاوەکو به‌رگریی لێ بكات و ئه‌و پاره‌ی پارێزه‌ر نادات.
سکاڵاکار هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی هه‌بوو و گوتی، "له تۆمه‌تبار خۆش ده‌بم"، چونكه بار و گوزه‌رانی تۆمه‌تبار و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌زانم، منداڵی نه‌خۆشی هه‌یه و لێی خۆش ده‌بم، تۆمه‌تبار چه‌ند مانگێكه له گرتووخانه‌یه و چاوه‌ڕێی به‌زه‌یی دادگە ده‌كات، خۆ دادگە ناتوانێت له سزاكه‌ی خۆش بێت، چونكه مافی گشتیی تێدایه، به‌ڵام به‌پێی یاسا ده‌توانێت سزاكه‌ی كه‌مبكاته‌وه، بۆیه به ره‌چاوكردنی باری دارایی تۆمه‌تبار سزایه‌كی سووكی ده‌دات. دوای ده‌رچوونی بڕیارەکە، هاوژین و سێ له منداڵه‌كانی تاوانبار له‌ناو هۆڵی دادگە بوون، دوو منداڵه خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی به‌جێ هێشتبوو، ژنه‌كه سوپاسی به‌رێز دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی و ئه‌ندامه‌كانی دادگە و داواكاری گشتیی كرد كه به‌زه‌ییانه ره‌چاوی بارودۆخیان كرد و سزایەکی سووكیان بۆ هاوسه‌ره تاوانباره‌كه‌ی ده‌ركرد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخ و هه‌ستی ئاماده‌بووانی هه‌ژاند ئه‌و ژنه سه‌رگه‌ردانه راگه‌یاند، كچه گه‌وره‌كه‌ی ده‌خوێنێت و به‌هۆی نه‌بوونی له قوتابخانه ده‌ریهێناوه، له‌وكاته كچه‌كه‌ی بوورایه‌وه و دایكی گوتی، "ناوه ناوه گه‌شكه ده‌یگرێت و ده‌بوورێته‌وه، ده‌بێت به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و ناتوانم ده‌رمانی بۆ بكڕم، به‌رامبه‌ره ئه‌وه ده‌بێت بیبه‌م له نه‌خۆشخانه‌ی حكومی بیخه‌وێنم". هۆڵ، مرۆڤه‌كان و ویژدانه‌كان هه‌مووی له‌رزین. ژنی تاوانبار ده‌ستی بۆ جانتاكه‌ی برد و (500) دیناری عێراقی ده‌رهێنا و گوتی، "ئه‌وه سه‌رمایه‌مانه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێیه و پاره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شمان پێ نییه."
ئاخ له‌و دیمه‌نه ناخ هه‌ژێنه، نه‌بوونی چی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیی هێناوه. له‌كاتێكدا هه‌یه له‌ناو كۆشكه، بێزاره، وێنه و ڤیدیۆ له‌گه‌ڵ دۆلار ده‌گرێت و بۆ سه‌ر ئێشه‌یه‌ك و نان خواردنێك یان یارییه‌كی تۆپی پێ بۆ جه‌و گۆڕین ده‌چێته وڵاتان.
دادگە چی بكات خۆ وه‌زاره‌تی دارایی نییه تاوەکو مووچه‌یان بۆ ببڕێته‌وه، ئه‌و به‌كاری خۆی هه‌ڵسا و به‌زه‌یی به هاوژینەکەی هاته‌وه و حوكمێكی سووکی به‌پێی یاسا بۆ ده‌ركرد. هه‌موو ئاماده‌بووان سۆزیان وه‌كو بڵێسه‌ی ئاگر گڕی گرت، له‌و كاته‌دا به‌رێز دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهاد وه‌كو هه‌ڵویستی جارانی، دادوه‌ری به‌زه‌یی و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی مرۆڤانه ده‌ستی له گیرفانی ناو و بڕێك پاره‌ی ده‌رهێنا و دایه خانه‌واده‌كه‌ی و گوتی، "به‌و پاره‌یه بڕۆنه‌وه و چاره‌سه‌ر بۆ منداڵه‌كه‌ت بكڕه."
به‌و هه‌ڵوێسته‌ی دادوەر فەرهاد، هه‌موو ئه‌وانی دیکەش له دادوه‌ران، داواكاری گشتیی و هه‌ندێك له پارێزه‌ران هه‌ریه‌كه‌ی بڕێك پاره‌ی دایه ئه‌و خانه‌واده‌یه. دادوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌ژاران و بێ پشتان بە تاوانبارەکەی گوت، "تاوانبار كه له زیندان ده‌رچووی پیاوانه و سه‌ربەرزانە خانه‌واده‌كه‌ت به پاره‌ی حه‌لاڵ به‌خێوبكه، ئه‌گه‌ر كه‌میشت ده‌ستكه‌وت، به‌شی نه‌كردی و پاره‌ت نه‌بوو ده‌رمان بۆ منداڵه‌كانت بكڕێ، وه‌ره لای من هاوكاریت ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز په‌نا بۆ كاری نا یاسایی و دزی مه‌به."
ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌مووانی تاساند، ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه داداوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهاد هاوكاری هه‌ژاران ده‌كات، به هه‌ڵویسته‌كانی ویژدانه‌كان ده‌هه‌ژێنێت، ده‌بێته پشتوپه‌نا بۆیان و ده‌یانهێنێته‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆ مشتێكه له خه‌روارێك، دڵۆپێكه له هه‌ڵوێست و مرۆڤایه‌تی ئه‌و دادوه‌ره و ئه‌وانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی دادگەی تاوانی هه‌ولێر یه‌كن.
به‌ڕێز دادوه‌ر كه‌ریم حامد، داواكاری گشتیی له‌بیر نه‌كه‌ین كه زۆر ئازا، به هه‌ڵوێست، مرۆڤ دۆستە و پاڵپشتی حه‌ق و ئه‌وانه ده‌كات كه مافخوراون، چونكه سروشتیی كاره‌كه‌ی وایه و پیشه‌ییانه كارده‌كات، نمونه‌تان زۆر بێت، ئه‌و هه‌ڵوێستانه رۆژانه له دادگەی تاوانی هه‌ولێر1 دووباره و چه‌ند باره ده‌بێته‌وه.
ده‌سا به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندار بزانن دادگەكان چه‌نده پاك و به هه‌ڵوێستن، ئێوه‌ش نمونه‌ی ئه‌و جۆره خانه‌وادانه بن و چاوتان له‌و جۆره خانه‌واده و كه‌س و هه‌ژارانه بێت كه بێهوده په‌نا بۆ تاوان ده‌به‌ن و خۆیان تاوانبار نین.
نووسەری ئەم بابەتە؛ شاخەوان خالید، لێکۆڵەری دادوەری لە دادگەی تاوانی هەولێر یەک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ