كاتێك له پڕ عهورهتێك ده‌رده‌كه‌وێ (با لەدورەوەش بێ) ده‌بێ ئەو دڵە بێئاگایەت چ خورپەک بکات، یاخود لە چ خەوێکی غەفڵەت خەبەری بێتەوە وه‌ك ئه‌وه‌كه‌ی ئه‌فغانستان به نموونه كه ئێستا هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌رقاڵكردووه.
هه‌ندێ له وڵاتان واخه‌ریكن به بهرژوهندییهكانیاندا ده‌چنه‌وه له‌گه‌ڵ شێوازی پەیوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یاندا، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا و، بۆ هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌رفه‌ت هاتووەته پێش بۆ په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ تاڵیبان و قۆستنه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی، ئه‌وه‌ی سێیه‌میش به‌زه‌ره‌ر بۆسه‌ر حیساباتی خۆی هه‌ژماری ده‌كات، چونكه به ئه‌گه‌ری بوون به رمبی نیشانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت، ئا له‌وكاته‌دا ئه‌گه‌ر هەندێک وڵات هه‌بن له‌سه‌ر رێڕه‌وی وڵاتێكی وه‌ك ئه‌فغانستان خۆیان ببین، یاخود به‌راورد بكه‌ن، ده‌بێ له‌دووره‌وه ته‌زووی ئه‌وه‌ی به لهشیاندابێ، (ئه‌گه‌ر له هه‌موو پره‌نسیپه‌كانی عه‌یبه‌ش شۆرابن) ببینن كاتێك عه‌وره‌تی وڵاتێك ده‌كه‌وێته ده‌ر، چۆن ئه‌و وڵاته ده‌بێته جێی گاڵته‌جاڕی و مه‌زاقی وڵاتان، یاخود تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت، یاخود به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌كرێ به دهستكهلای ئه‌م و ئه‌و، هه‌مووشی له‌سه‌ر حیسابی گه‌له خێر لهخۆنهدیوهكهی..!
به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئاخۆ وڵاتێك كه خاوه‌نی سنوور و سوپا و ئاڵای خۆی بێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندام بێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتان و بهرژەوهندی هاوبه‌شی هه‌بێت، نه‌ك ئه‌فغانستان، به‌ڵكو وڵاتێكی دیكه‌ش به نموونه بۆچی له پڕ ده‌بێته گاڵته‌جاڕی گۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و، گه‌له‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌رگه‌ی باڵیۆزخانه‌كان، یاخود ئاواره‌ی ده‌شت و ده‌ر ده‌بن، یاخود ده‌بنه خۆراكی ده‌ریا و، حوت ماسییه‌كان هه‌ڵگێڕ و وه‌رگێڕ به لاشه‌كانیان ده‌كه‌ن..؟!!
ده‌كرێ بڵێین ئه‌ركی یه‌كه‌م و دوایینی حكومه‌ت (هه‌ر حكومه‌تێك) له دونیا رێكخستنی دامودەزگا خزمه‌تگوزارییه‌كانه، موكومكردنی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی حكومه‌ت درێژ ده‌كات به‌ڵكو هاووڵاتیانی ئه‌و ڵاته خۆیان ده‌كه‌نه قه‌ڵغانی، به‌ڵام بابزانین داواكاری هاووڵاتی چییه، یاخود ئه‌ركی ئه‌و حكومه‌ته به‌رانبه‌ر به هاووڵاتیانی ؟
له راستیدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هێنده ئاسانه نازانم چۆن ده‌ستپێبكه‌م و چۆن كۆتایی پێبێنم، چونكه داواكاری هاووڵاتی له ژیانێكی ئاسایی و یه‌كسان بۆ هه‌موولایه‌ك وه‌ك یه‌ك، نان و ئاو و ئازادییەکان، پێداویستی رۆژانه‌ی ژیان تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام هه‌ر حكومه‌تێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ماوه‌ی (بیست) ساڵه به‌چاوی خۆمان ده‌یبینن له ئه‌فغانستان كه جگه له ململانێی چه‌كداری و ئاژاوه‌و ناكۆكی ناوخۆ نه‌یانتوانی دواڕۆژێك بۆ ئه‌و میلله‌ته سه‌رگه‌ردانه مسۆگه‌ر بكات. هه‌ر حكومه‌تێكیش ژن و پیاو، سوار و پیادە بوو به نهسیحهتهكاری، ئه‌و زیاتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بهرتهسكتركردهوه، پێویسته بزانێ تاوەکو سه‌ر میلله‌ت سه‌رقاڵ ناكرێ به شتی لاوه‌كی و گرانی بازاڕ و په‌روه‌رده‌ی دواكه‌وتوو، یاخود به نان و ئاوكردنی سیاسه‌ت، چونكه میلله‌ت دوو چاوو، گوێچكه‌ی كراوه و عه‌قڵی وه‌گه‌ڕی له حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌وێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ