سڕینەوە

01-03-2019
رەسووڵ سوڵتانی
نیشانەکردن ئەدەب و کولتوور
A+ A-

كەس هێندەی ئەو نووسەرە كەر نییە. نووسەرەكەی خۆم دەڵێم. ئەوەی منی نووسیوەتەوە و كردوومی بە پاڵەوانی ئەو چیرۆكە سەمەرەیە. ئەو چیرۆكە بێتامە. ئەی خۆ بە دەست خۆم نەبوو، كە چاوم كردەوە، دیتم منی خستووەتە چوارچێوەی چیرۆكێكەوە و هەر جارە و كەتن و كارێكی قۆڕم پێ دەكا و تا دێم خۆم بشارمەوە، بەردێك، لەمپەڕێك شتێكم دەخاتە بەردەم و تووشی پۆلیسم دەكا. 

ئەوجارە لەبەر داری ئیعدام گەڕامەوە. جا ناشڵێ ئیعدام، ئەو ناوی ناوە سڕینەوە. دەمسڕێتەوە، بە دەستی خۆشی نا، بە دەستی كەسێك كە هەموو گیانی هەر كەتن و تاوانە. لەوەتەی هەیە هەرچی ناوی نراوە خراپە دەیكا و كردوویەتی. نووسەر دەڵێ تۆ بۆت نییە وا بە پیاوی من بڵێی. بۆت نییە بە راسپێردراوانی من بڵێی داوێنپیس و بوغزن و خوێنمژ و خوێنڕێژ، ئەگینا دەیاننێرم بتسڕنەوە. سڕینەوەش چ سڕینەوە، پەتێكیان بە دارێكەوە هەڵواسیوە و بەردەوام خەڵكی پێدا دەكەن.

من دەمێك بوو حەزم دەچووە ئافرەت و شتی وا، بەڵام بیرم لە هەموو شتێك كردبێتەوە، بیرم لەوە نەكردبووەوە حەزم بچێتە ... با نەیڵێم... ئەوەتا دەڵێ دەبێ بیڵێی. دەڵێ تۆ نەشیڵێی من نووسەری تۆم و هەموو شتێكت پێ ئاشكرا دەكەم. گوتم ئەرێ بابە تۆ چ خوڵقێنەرێكی كە ناتوانی نهێنییەكانی من داپۆشی؟ گوتی: خوڵقێنەر هەموویان هەر عەیبپۆش نین. هەیانە گێلە و دەڵێ لێیگەڕێ چ دەكا با بیكا بۆ كوێ دەچێ؟ ئەوەتا لەبەر نووكی قەڵەمەكەی خۆمدایە. ئینجا خۆم بۆم نووسیوە دەبێ چ بكا. ناتوانێ بە قسەم نەكا، بشیكا ئەوە سزای لەسەرە.

ئاوایە، كەریشم پێ ماچ دەكا و شایەتمانیشم پێ دێنێ... جا ئەوە ساڵێكیان ئەو هەتیوانەی گەڕەكی خۆمان جاشكێكی ژیكەڵەیان هێنابووە نێو دارەكانی پشت ماڵان. ئێمە ماڵمان لە قەراغی شار بوو. دەی خۆ بەدەست خۆم نەبوو، منیش حەزم لێ بوو ماڵمان لە نێوەندی شار بێ. لە پەنا كۆشكەكەی ماڵی فەتاح خانی كۆماسی. چووزانم، ئەو چیرۆكنووسەی هەر ئێستا ئەم قسانە دەخاتە سەر زمانی من و دواییش لێم دەكا بە كێشە و دەڵێ تۆ بۆت نییە رەخنە لە من بگری، ئەوی خستووەتە نێو چیرۆكێكەوە و كردوویەتی بە ئاغا و كوێخای ئەم مەڵبەندە و منیشی نێو ناوە عەلەڕەشەی برایمی وەستا تڕحێو... دەی تخوا ئەوە ناوە؟ نا ئێوە بە من بڵێن یەكێك بە گاڵتەش ناوێكی ئاواتان لێ بنێ هەزار جنێوی پێ نادەن؟ دەی من مافی ئەوەم نییە بڵێم بۆ ئەو ناوەت لێ ناوم. دەڵێ دەی بیگۆڕە. ئاخر چۆنی بگۆڕم كە تۆ هیچ دەسەڵاتت بۆ نەهێشتوومەتەوە.

جا ئەوەم بۆ دەگێڕانەوە، ئەو هەتیوانە جاشكەكەیان هێنابوو. من ویستم بڕۆم خۆم بشارمەوە و چاو لەو دیمەنە نەكەم، دەمزانی چاوی لێ بكەم دەبێ بیگێڕمەوە. ئەرێوەڵا پێی دەگێڕامەوە! خۆ بەدەست خۆم نەبوو. دەیكردمە حەكایەتخوانی چیرۆكێك. چیرۆكەكەیشی ناو دەنا "فیتنەی ماكەران"! چووزانم شتێكی لەو جۆرە. خۆ من لە ژیانمدا بەلای ماكەر و شتی وادا نەچووم. ماڵی مامم لە گوند ماكەرێكیان هەبوو، هەژدەر دەیگوت زۆر گەرموخۆشە. یەعع، ئەو هەتیوە هەمیشە بۆنی تەرسی لێ دەهات. چۆنی بێز دەهات نازانم. دەیگوت دەیبەمە بن ئەو كەندە... دەیگوت پێی ناخۆش نییە هەر هەستیشی پێ ناكا. فێر بووە. دەیگوت هەر کە دەیبەمە ئەوێ، یەكسەر پاشەوپاش دێ پاڵ وەكەندەكە دەدا و منیش دەچمە سەر بەردەكە و كاری خۆم دەكەم. هەژدەر دەڵێ بابم ژنیشم بۆ بێنێ ئەوە هەر دەكەم، چونكە پێم وانییە هیچ ژنێك هێندەی ماكەر خۆش و گەرم و بێ كێشە بێ، تاقە عەیبێكی هەیە نازت بۆ ناكا. هههه ناز، تۆ بیر لەوەی بكەوە كەر ناز بكا و بڵێ: ئەی ی ی ی، وەیشش خۆ ۆ ۆ ۆشەەەەە.... ههههههههه هەژدەر دەیەوێ ماكەریش نازی بۆ بكا. دەیگوت ئەو ماكەرە زۆر گەرمترە لە كوێستانی جیرانمان. كوێستان هەر ئەوەندەی خۆشە زۆرم ناز بۆ دەكا. نازیش چ ناز، خۆی دەبوورێنێتەوە و خۆش خۆش دەڵێ وەی بابم بەقوربانت بێ هەژدەر. 

جا ئەگەر بەهانكەهانك و دەنگێكی كپ كپەوە دەڵێ دەی دەی دەی بابم بەقوربانت بێ دەی، من یەكسەر مام قادری باوكیم دێتە پێش چاو و هەست دەكەم ئەوە بەسەرمەوە راوەستاوە و دەڵێ: هەی لە منت كەوێ هەژدەر، تۆ نەبای ئەو كوێستانە بێشەرمەم حەكەدار دەبوو. نا، ناهێڵم حەكەدار بێ، هەڵبەت تا دەچمەوە ئیشەڵا حەكەدار نابێ. پێم گوت. کە هاتم بۆ ئێرە پێم گوت، گوتم ئەوە مۆرە مۆرەم لێداوە ها، كەس دەستی لێ نەدا تا دێمەوە؟ پێشانی كەسی نەدەی. گوتی نا نا گۆڵەكەر، خەمت نەبێ ئی خۆتە. كەس تا ئێستا وەك تۆ نەیلاواندۆتەوە. جا چونكە لەخۆم گەورەترە، كەس بیریشی بۆ ئەوە ناچێ كوێستان بۆ ئەو كارانە من لەگەڵ خۆی دەباتە دەشتێ. دایكی دەڵێ هەژدەر گیان وەرە لەگەڵ كوێستان بچۆ باقەیەك گیا بۆ ئەو مانگایە بێنن. من بە قەستی دەڵێم تاقەتم نییە. كوێستان گوتی هەموو جارێ كە دایكم وای گوت بڵێ تاقەتم نییە و ناچم و دوایی ئەگەر بابۆڵەی مرەبا و كەرەی بۆ كردی، جا رازی بە. ئیدی كە دەیگوت جا وەرە دایكی خۆت ئەو بابۆڵە خۆشەشی بۆ كردووی، دەمگوت باشە هەر ئەمجارە لەگەڵی دەچم. ئیدی كوێستان وەپێشم دەكەوت و منیش بەدوویدا دەچووم. هەر دەگەیشتینە نێو پۆلە دارەكەی خۆیان، لە باوەشی دەكردم و لە نێو گژوگیایەكەدا دەیگەوزاندم. بەو دواییانە ئیدی من دەستی خۆم وەپێش دەخەم. شتێكی ئەو كوێستانەم زۆر پێناخۆشە، بێگاریم پێ دەكا. 

من پێی دەڵێم لەسەر ئەو گژ و گیایە شتێك راخەی باشترە، ئەو لەبەر پەلەپەل هۆشی نییە و دوایی لەسەر زگ رادەكشێ و دەڵێ، دڕكێك لە سمتم رۆچووە، ئەوەتا، دەستم دەگرێ و لەسەری دادەنێ و دەڵێ دەریبێنەوە. زۆر ناخۆشە. من لەو دەمەدا حەزدەكەم درێژ بم و تۆزێك چاوم لەسەر یەك دابنێم، ئەو هەموو جارێ دڕووم پێ دەردێنێتەوە. جاری وایە یەك و دوانیش نییە. بۆیە بەخوا ماكەرەكە بێكێشەترە خۆشتریشە، تاقە كێشەی ئەوەیە نازانێ بڵێ بابم بە قوربانت بێ، لەسەرت گەڕێم، وەی وەی خۆشە. كوڕە دەی با وا نەڵێ، من لەو كاتەدا دەنگی كوێستانم دێتەوە گوێ كە دەڵێ بابم بە قوربانت بێ. ئەرێوەڵاهی بابم ژنیشم بۆ بێنێ، من واز لە ماكەر ناهێنم... ئیدی ئەوەی ناخۆشە، چەندی دەچمە لای كوێستان، ماكەرەكەم لەپێش چاوە و چەندی دەچمە لای ماكەرەكە كوێستانم لەپێش چاوە. لێم تێكەڵبوون. جاری وایە بە ماكەرەكە دەڵێم هۆش هۆش كوێستان هۆش ش ش، جاری واش هەیە  لەبری ئەوەی بە كوێستان بڵێم بۆم راوەستە، دەڵێم هۆش هۆش ماكەرەكەی خۆم... بەڵام بەخوا هەر ماكەرەكەم خۆشتر دەوێ...

حەك بە لەعنەت بی هەژدەر، دەی تخوا ماكەر ئی ئەوەیە بڵێی ژنیشم بێ هەر سواری ماكەر دەبم؟

جا ئەوەم بۆ دەگێڕایەوە، ئەو رۆژەیش كە جاشكەكەیان هێنا، هەژدەریان لەگەڵ بوو. هەژدەر مانگێك بوو لە ماڵی ئێمە بوو. سوورەكوانێكی لە بن هەنگڵی هاتبوو. مامم هێنای گوتی دكتۆر دەڵێ دەبێ هەموو رۆژێ برینەكەی بۆ بشۆمەوە. خۆ گوندەكەی ئێمەش بەناشكوری نەبێ هیچ دەرمانخانە و دكتۆری لێ نییە. بابم گوتی ماڵی خۆیەتی. با لێرە بێ. ئەو نانی نیوەڕۆی خوارد و رۆیشتەوە و هەژدەری بەجێهێشت. پووڵی دا بە هەردووكمان و چووین شتمان كڕی. دایكم دەسبەجێ ناردییە حەمام. جلوبەرگی منیشی بۆ دانا و گوتی ئەگەر حەمامت كرد ئەوانە لەبەر بكە. هەژدەر كە لە حەمام هاتە دەرێ، هەر بریقەی دەهات. دەیگوت ئێمە لە دێ هەر لە سەرشۆركە خۆمان دەشۆین. بە سابوون. شامپۆمان نییە. دەیگوت جارێك رەحمانی حاجی مارف شامپۆی هێنابوو بۆ چۆمی سەری پێ دەشوشت، بەشی منیشی دا. هەر ئەو جارە سەرم بە شامپۆ شوشتووە.

ئیدی هەژدەر ئەو رۆژە هەر بە جلەكانی منەوە جاشكەكەی دابووە پێش خۆی و ئەو هەتیوانەش دەتگوت سەد ساڵە دەیناسن، وەدووی كەوتبوون. ئەو لێی دەخوڕی و ئەوانی دیكە بەدوویدا دەهاتن. ویستم خۆم بشارمەوە، هێزێك لە ناخەوە رایگرتم. رایگرتم گوتی دەبێ بیبینی ئەگینا لە چیرۆكی فیتنەی ماكەراندا ناتوانی حەكایەتخوانێكی باش بی. گوتم لێمگەڕێ با بڕۆم، من ئەوەم زۆر پێناخۆشە. گوتی بەوەندە شوكرانەبژێرم بە، كە ئەوەندەم خۆڕاگری بە نەسیب كردووی و هەڵناستی بچی وەك ئەوان بكەی و بچیتە دەستەی جاشكەكە... بەس نییە؟ بۆ هێندە ناشكوری ها؟ گوتم باشە چارم نییە. ئەمر ئەمری خۆتە. بڵێم چی؟

ئەوان یەك یەك و دوو دوو دەچوونە پشتەوەی و پاش هێندێك هانكەهانك خاو دەبوونەوە و بەلادا دەهاتن. منیش ورووژابووم. گوتی: كەیفی خۆتە، من هەر ئەوەندەت پێ دەڵێم خراپە. هەر كەس ئەوە بكا ئیدی سەر بە من نییە و لە من نییە و لەعنەتی لێ دەكەم. ورووژابووم. لەعنەت و شتم لێ بوو بە فشە. هەر لە پەنا دارەكە هاتمە دەرێ، منداڵ دەرپەڕین و جاشك بەدوویاندا. هەژدەر گوتی: حەك خودا غەزەبت لێ بگرێ ئەوە لە كوێوە هاتی؟ گوتم ئاگام لە هەموو شتێك بوو. گوتی: هەتیو نەچی بیگێڕییەوە. گوتم ئەگەر بەخۆم بوەستم باسی ناكەم.

ئێوارێ گوێم لێبوو دایكم هەر دەیبۆڵاند و دەیگوت هەژدەر بە حەمامیش خاوێن نەبووەتەوە و جلەكانی كوڕەكەشمی بۆگەنیو كردووە. سەیرە هەموو رۆژێ لە حەمامێی دەكەم، دێتە دەرێ هەر بریقەی دێ، ئەی بۆچی ئەمڕۆ دیسان بۆنی تەرسی لێ دەهات؟ ئاخر شار تەرسی هەیە؟ چووزانم. وەسەر خۆمم نەهێنا. گوتم لێیگەڕێ دایكم با نەزانێ. بەڵام دایكم لێی نەبڕییەوە. هەر دەیگوت ماڵی من بووەتە خەستەخانە، بووەتە میوانخانە. كابرا لە گوندەوە دێ ماست و پەنیرەكەی خۆی دەفرۆشێ، دڵی نایە نانێك بكڕێ، بۆ نیوەڕۆ دێتەوە ئەو بەقوڕێگیراوەی من. بابم زۆر جار گوتبووی ئافرەت هێندە پرتەوبۆڵە مەكە، خۆ نانی بابت ناخۆن. من نان پەیدا دەكەم خۆ تۆ كاسبی ناكەی....

جا ئەوە نووسەر دەڵێ بۆم بگێڕەوە بزانم دایكت چیی وەڵامی بابت داوە؟ ئەرێ باشە تۆ كە دەڵێی ئاگام لە هەست و خوستی هەمووتانە، من بۆچی بۆت بگێڕمەوە؟ تۆ بۆچی بۆ نووسینی چیرۆكێك ئەوەندەم شەكەت دەكەی؟ چیت لە من دەوێ؟ باشە خۆ من نەمگوتووە دروستم بكە؟ داوام لێ كردووی؟ كە چاوم كردەوە لە چیرۆكێكی بێتام و ناخۆشدا من كوڕی ئەو دایك و بابە بووم. بابم دەیگوت تۆ لە زگی دایكتدا بووی كە ماڵم هاتۆتە شاری. 

تەقە و شەڕ و هەڵات هەڵات بووە. سەگ خاوەنی خۆی نەدەناسییەوە. باب ئاگای لە كوڕی خۆی نەمابوو. رۆژی حەشر بوو. دەی تۆ لەو كارەساتانەدا منت خوڵقاندووە و ئێستاش منەتم بەسەردا دەكەی كە نووسەری منی. یانی من خۆم حەزم لێبوو بچمە زگی دایكمەوە و نۆمانگ لەو تاریكخانەیەدا بم و دواییش بێمە دەرێ و تا گەورە دەبم ئاوا بە داروبەردمدا بدەی؟ ها؟ جا دەشڵێ دەبێ مەمنوونم بی دروستم كردووی. هەموو جارێ كە دەڵێم مەمنوون نیم، قەڵەمەكەی هەڵدەگرێ و دەیەوێ خەتێكم بەسەردا بكێشێ. كە قەڵەمەكەیم لێ نزیك دەخاتەوە بۆ ئەوەی بمسڕێتەوە، یەكسەر پشووم سوار دەبێ. ژانێك لەگیانم دەگەڕێ لە تاریف نایە. ئەی بابە ئەوە چییە؟ شێت دەبم شێت. 

زمانم لە گۆ دەكەوێ. ئەو جارە ئیدی لە گیانی خۆم تێر ببووم، گوتم كوڕە دە بمسڕەوە ئەو هەمووە منەتەی بۆچییە؟ یەكسەر قەڵەمەكەی هەڵگرت و ئەو پەنجەیەی دەستی چەپەمی سڕییەوە. لەهۆش خۆم چووم. كە سەرم هەڵێنا لە خەستەخانە بووم. گوتم ئێرە كوێیە؟ ئەوە بۆ لێرەم؟ گوتیان ئێرە خەستەخانەیە. داود لە چیرۆكەكەی ماڵی خۆیاندا دەرگاكەی پێوە داوە و یەكسەر پەنجەی دەستت قرتاوە. برینپێچیان كردبوو. ژانەكەی تاقەتپڕووكێن بوو. خۆ تەواو سڕیباشمییەوە هەر ئەوەندەم ئازار دەچێشت. چووزانم. دەڵێ بشتسڕمەوە نەجاتت نابێ لەدەستم. لە چیرۆكێكی دیكەدا دەتهێنمەوە و وەبەر شەقانت دەدەم.

نووسەری وا بوغزن و شێتم نەدیتووە. دەڵێم خۆ من خراپەیەكم لەگەڵ نەكردووی؟ مڵكم لێ داگیر نەكردووی؟ چیم كردووە؟ خۆ بەردەم بە ماڵەكەتدا نەداوە؟ دەڵێ بێدەنگ بە، ئەوە دیسان كفرت كرد؟ كفر؟ كوفر؟ چی؟ ئەوە چییە ئەو كوفر و كفر و شتە؟ یانی هەر پرسیارێك بكەی كوفرە؟ كفرە؟ ئاخر جارێك نووسیم تۆ كێی؟ گوتی: من خۆتم. ئەوە نییە دەنووسی. گوتم ئەی من چۆن خۆمم دروست كردووە؟ گوتی ئەوە دەبێ بەناخی خۆتدا رۆبچی و ئەو مەتەڵە هەڵێنی. 

گوتم یانی ئەگەر بڵێم من نووسەری خۆمم، وەك كابراكە بەدارمدا ناكەن و لەتوپەتم ناكەن؟ گوتی تۆ دەبێ چێژ لەوەش وەرگری. خۆ ئەو زۆری حەز لێبوو. گوتم ئێستا چ بكەم؟ گوتی هەستە بچۆ بەو پۆلیسە بڵێ بتهێنێتە بەردەم دادگاكەی خۆم. گوتم باشە بۆچی خۆت نامبەی؟ گوتی: من دادوەرم خۆ پۆلیس نیم. ئەی پۆلیسم بۆچی داناوە؟ ئەگەر خۆم هەموو شتێك بكەم، ئەی ئەوان زیادە نین؟ پۆلیس ئەركەكەی گرتنی تاوانبارە و منیش مەحكەمەی دەكەم... گوتم دە لێرە مەحكەمەكەت تەواو بكە و نەجاتم بدە. گوتی هەیهوووووو من نووسەرم یان تۆ؟ گوتم ئەی ناڵێی من تۆم و تۆش منی؟ گوتی با، بەڵام دەتوانی بنووسی من هیچ تاوانێكم نەكردووە. گوتم ئەگەر بینووسم رەشی ناكەیەوە؟ گوتی من رەشی ناكەمەوە، بەڵام هۆووو پۆلیسەت دیتووە، ئەوە لەو كاتەوە چاوی بەسەرتەوەیە، لێت قبووڵ ناكا... دەی چووزانم، بەر لەوەی پۆلیسەكە بگاتێ، نووسیم: نووسەرەكەم كەرە، پۆلیسەكەی لەو هارتر و كەرترە... ئیتر چاوم لێبوو بەهەردووكیان دەیانسڕیمەوە...


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە