شاخی سپەین
شاخی سپەین یەکێکە لە قۆپیەکانی ناوچەی قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی. شاخی سپەین 1600 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. تۆپۆگرافیای شاخی سپەین و ناوچەی قەرەداخ بە قۆپیەکانی قەرەداخ ناسراوە، کە پێکدێت لە زنجیرە شاخێکی یەک لە دوای یەک و هەریەکەیان بە نزیکی 3 کم لەوەی دیکەوە دوورە. ناوی شاخی سپەین لەوەوە وەرگیراوە کە بەردەوام رووناکە، تەنانەت بە شەویشدا سپی دەکاتەوە. لە شاخەکەدا دوو چاڵ هەن بە ناوەکانی حەوشی گەورە و حەوشی بچووک کە راوچییەکان بۆ راوکردن بەکاریاندەهێنن، چونکە باشترین شوێنن بۆ کۆبوونەوەی بزنی کێوی و باڵندە.
بهشی بكه لە